ئەیلول 20, 2019

ترەمپ: من تووندترین سەرۆکی ئەمریکام بەرامبەر بە رووسیا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە مێژووی ئەمریکادا رەنگە ئەو تووندترین سەرۆک بێت بەرامبەر بە رووسیا و هەروەها دەبێتە سەرسەختترین دووژمنی پووتین ئەگەر شتەکان بەباشی بەرەو پێش نەچن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو رەخنانەی لەسەر رووسیا لێی دەگیرێن، لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاند "من زیاتر لە هەر سەرۆکێکی ئەمریکا لە ساڵانی رابردوو، تووندتربوومە بەرامبەر بە رووسیا، رەنگە تووندترینش بم." ترەمپ هەروەها رایگەیاند، ئەگەر شتەکان بەباشی لە نێوان ئەمریکا و رووسیا نەچنە پێشەوە، ئەو دەبێتە سەرسەختترین دوژمنی ڤلادیمیر پووتینی هاوتا رووسەکەی. سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەو لەسەر نزیکی رووسیا و ئەڵمانیا و کڕینی گاز و سەرچاوەکانی دیکەی وزە لە رووسیا شەڕی لەگەڵ ئەڵمانیا کردووەو پێی گوتوون: ئێوە چاوەڕێ دەکەن ئێمە لە بەرامبەر رووسیا بتانپارێزین، کەچی ملیۆنان دۆلار بە رووسیا دەدەن.ئەمەی کە روودەدات شتێکی پێکەنیناوییە.سەرباری ئەو رەخنانەی لەسەر کۆبوونەوەی لووتکەی لەگەڵ پووتین لە نێوخۆی ئەمریکا رووبەڕووی کرانەوە، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ پووتین ئەنجامبدات و بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکات.

© 2017 Hawler