ئەیلول 20, 2019

داوای یاسایی لەسەر 2 ئەندام پەرلەمانی تازەی هەدەپە تۆمار كرا

لە ئامەد داوای یاسایی لەسەر 2 ئەندام پەرلەمانی تازەی هەدەپە تۆمار كرا، تۆمەتی ئەوەشیان دراوەتە پاڵ كە ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەن.
هەریەك لە موسا فارسئۆغلو و رەمزییە تۆسون كە ئەندام پەرلەمانی هەدەپەن لەسەر بازنەی ئامەد، چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا بەشداریان لە رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی محەممەد یاكشر كردوە، كە ئەندامی پەكەكە و گەریلایەكی پەكەكە بوو، بۆیە داواكاری گشتی ئامەد دۆسیەی لەسەر كردنەوە و بە فەرمی دۆسیەكە لە لایەن دادوەرەوە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە كرا.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، ئەو گەریلایەی كوژرا و ئەو 2 ئەندام پەرلەمانەی هەدەپەش كە بەشداری بە خاك سپاردنی جەنازەكەیان كردوە، بكوژی ئێرەن بولبولی تەمەن 15 ساڵە، كە چەند مانگێك بەر لە ئێستا لە ناوچەی ماچكە كوژرا.
لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیار لەسەر دۆسیەی ئەو 2 ئەندام پەرلەمانەی هەدەپە دەدرێت

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler