ئەیلول 20, 2019

رۆلز رۆیس ھەڵدەستێ بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی فڕیوو

رۆلز رۆیس سیستەمێکی پاڵنەری دیزاین کردووە بۆ تاکسی فڕیوو، کە لەوانەیە لە چەند ساڵێکی داھاتوو بفڕێ بە ئاسمان.
کۆمپانیا بەریتانیەکە رایگەیاند کە پلانی داناوە بۆ دروستکردنی فرۆکەیەکی کارەبایی، کە لە توانایدا ھەیە بە ستوونی ھەڵبفرێ و بنیشێتەوە(EVTOL)کە لەوانەیە چوار بۆ پێنج کەس ھەڵگرێ. ئەو تاکسیە فڕیووە خێراییەکەی دەگاتەزیاتر لە٢٥٠ میل لە سەعاتێكدا، واتە٤٠٢ کم لە یەك سەعاتدا.
چەندان کۆمپانیای جۆراوجۆری تر لە پاڵ رۆلز لە پێشبرکێدان بۆ بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی ئۆتۆمبێلی فڕیوو.
ھەروەھا لە لایەکی دیكەوە کۆمپانیای ڕۆلز رایس بۆ وەبەرھێنانی ئۆتۆمبێل ئاماژە بەوە دەکات" : ڕەنگە سەیارەکەی ئەو بەرھەمی دەھێنێت لە سەرەتای ٢٠٢٠ بەردەست بێت. شایەنی باسە کۆمپانیای رۆلز رایس کۆمپانیایەکی سەربەخۆیە کە لەلایەن ھەمان بەرھەمھێنی سەیارەی BMW ی ئەڵمانی خاوەنداری دەکرێت، ئەم کۆمپانیایە لە پڕۆژەکەدا بەشدار نیە . لە ئێستادا کۆمپانیای ڕۆلز رایس داوای ھاوبەشێک دەکات بۆ یارمەتی دانی لە پرۆژەکەیدا کە دروست کردنی سەیارەیەکی فریوە کە بە پاتری کار دەکات و پاتریەکەش بە گاز بارگاوی دەکرێتەوە.پرۆژەکە لە یەکەم بەرھەمیدا پێویستی بە فرۆکەوان دەبێت و، دەتوانرێت بۆ مەبەستیتایبەتی و گواستنەوەی کەلوپەل و بازرگانی و ھەروەھا بۆ مەبەستی سەربازیش بەکار بھێنرێت.

© 2017 Hawler