ئەیلول 20, 2019

بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ڕەخنەیان لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ گرتووە

دوای ئەوەی ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و رووسیا لە ھیلنسکی پایتەختی فینلەندا کۆبوونەوە، لە دوای کۆبوونەوەکەش ھەردوو لایەن باسیان لە کۆبوونەوەکە کرد. بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ڕەخنەیان لە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ گرت لەبارەی بەرگریکردنی لە روسیا لە دۆسیەی تێوەگلانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٦. بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریكا رایگەیاند: "هەواڵگری ئەمەریكا زۆر ڕوون بووە سەبارەت بەو هەڕەشەیەی كە دەستوەردانی ڕوسیا دروستیكردووە و بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی هەڵسانگاندنی هەواڵگری ڕوون و بابەتی.

پوتین پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: " سەرۆکێکی جیاواز، من دڵخۆشم بە دیدارت لێرە لە فینلەند. ئێمە بەردەوام لە رێگای تەلەفوون پەیوەندیمان هەبووە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی بازرگانی-ئاسامان هەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شتگەلێکی زۆر لە جیهان روودەدەن، دەبێت ئێمە باسیان لێوە بکەین".
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پێش چوونە ژووری کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، پەیوەندی خراپی ئەمەریکا و رووسیای بۆ "گەمژەیی" ساڵانی پێشووی حکوومڕانی ئەمەریکا گەڕاندەوە.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوان لە به‌نده‌ری به‌ڵتیکی لە شاری هێلسنکی، ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هەرگیز بڕوا ناکەم ڕوسیا هیچ پەیوەندیەکی بە هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ هەبێت، ئەوانە تەنها بانگەشەی ئەو وڵاتانە بوو کە ویستویانە ڕوسیا و ئەمریکا لە ڕووبەرووبوونەوەدا بژین و هیچ بیانوویەک ئەوەمان نیشان نادات کە ئەو وڵاتە دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکان".
سەرۆکی ئەمریکا، ساردبوونەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە کارەساتێکی جیهانی ناوبرد و ڕایگەیاند، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌کی تایبەتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کرملین دا پێکبهێنێت و ته‌نها گێلی و گه‌مژه‌یی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پێشوو بووە کە په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئەمریکا و روسیای گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌م ئاستە نزمەی ئێستای.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند" کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پوتن سەرەتایەکی باش بوو. ھاوکات ترامپ داوای لە پوتن کردووە جبەخانە ئەتۆمییەکان کەم بکەنەوە.
دوای کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ترەمپ باسیان لە چەند پرسێک کردووە کە گرنگترینیان دەستێوەردانی وڵاتەکەی بووە لە هەڵبژاردنی ئەمریکا.
ئەوەشی خستەڕوو" ڕووسیا بە هیچ جۆرێک پەیوەندیەکی نیە بە کایەی ناوخۆی وڵاتانەوە ئەو تۆمەتانەی بۆ وڵاتەکەم لە هەڵبژاردنی ئەمریکا دروستکراوە بێ بنەمایە".
لای خۆشییەوە ڤلادیمێر پوتن رایگەیاندووە : " کاتی ئەوە ھاتووە پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا بە وردی تاوتوێ بکەین. ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاتی ھاوتووە کە قەیرانەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین".
فلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ له‌گه‌ل دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هێلسنكی پایته‌ختی فینلاند، تۆپێكی تایبه‌تی مۆندیالی كرده‌ دیاری تره‌مپ.
له‌كاتی پێدانی تۆپه‌كه‌، پوتن گوتی: "له‌ سووریا تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێمه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌و تۆپه‌ت به‌ دیاری پێده‌ده‌م، ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌ یاریگای تۆیه‌ و مۆندیالی 2026یش له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له‌ به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "به‌ڵێ، هه‌وڵده‌ده‌ین كارێكی هاوشێوه‌ی ئێوه‌ بكه‌ین، تۆپه‌كه‌ وه‌رده‌گرم و ده‌یده‌مه‌ كوڕه‌كه‌م"، دواتریش تۆپه‌كه‌ بۆ میلانیا هه‌ڵدا، كه‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ دانیشتبوو.
پۆڵ رایان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا رەخنەی توندی لە قسەکانی ترەمپ گرت و رایگەیاند پێویستە ترەمپ بزانێت کە روسیا هاوپەیمانی ئەمریکا نییە.
دان كۆتس، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: " "ئێمە ڕوون بوین لە هەڵسانگاندنەكانماندا سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ساڵی 2016 دا لە بارەی هەوڵە بەردەوام و فراوانەكانیانەوە بۆ لەناوبردنی دیموكراسیمان".
هەروەها جۆن ماکین سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان کۆبونەوەی لوتکەی ترەمپ و پوتینی بە هەڵە ناوبرد و رایگەیاند، ترەمپ خراپترین رۆڵی گێڕاوە و هەرگیز کەسێکی وا بەزەلیلی نەبینیوە لەبەردەم سەرۆکێکی تاکڕەودا کە مەبەستی پوتینە.
هاوکات جاک شومر سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، هەڵسوکەوتەکانی ترەمپ رکابەرەکانی ئەمریکای بەهێز کردووە و لەبەرانبەردا بەرگری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لاواز کردووە

 

لوقمان مستەفا - هەو‌لێر
.

© 2017 Hawler