ئەیلول 20, 2019

وەزیری دادی توركیا چەند رۆژێكی تر باری نائاسایی لە توركیا هەڵدەگیرێت

وەزیری تازەی دادی توركیا موژدە دەداتە هاووڵاتیانی توركیا، بەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو بە تەواوی باری نائاسایی لە توركیا هەڵدگیرێت، بەڵام هەڵگرتنی باری نائاسایی بەو مانایە نییە كە تیرۆر لە توركیا كۆتایی پێ هاتوە.
عەبدولحەمید گویل وەزیری دادی توركیا، لە كاتی بەشداریكردنی لە كۆڕێكی تایبەت بە هەوڵی كودەتایەكەی 15ی تەمووز لە ئیستەنبۆڵ، ئاماژەی دا لە چەند رۆژی داهاتوو باری نائاسایی لە توركیا كۆتایی پێ دێت، بەڵام دژایەتیكردنی تیرۆر هەر بەردەوامی دەبێت.
ئەو گوتی: "هەڵگرتنی باری نائاسایی بە مانای كۆتایی هاتنی تیرۆر نییە لە توركیا، بەڵكو ئێمە سڵ ناكەینەوە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیركردنی سەرانی فەتحوڵڵا گولەن".

© 2017 Hawler