ئەیلول 20, 2019

ئەمریكا، رووسیا و یەكێتیی ئەورووپا و چین بە دوژمنی بازرگانی خۆی دەزانێت

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا نووسێتی كە په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌رگیز خراپ نه‌بووه‌ سوپاسی چه‌ندین ساڵی شێتیی و گه‌مژه‌یی به‌ریوبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانین وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڵیكۆڵینه‌وه‌ به‌ره‌و پیلان گێرانیكی گونجاو. ترمپ راشیگەیاند: " به‌ڕای من یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی له‌ بواری بازرگانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات دوژمنی ئێمه‌یه‌ و رووسیاش له‌ چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ دوژمنه‌". دۆناڵد توسکی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لێدوانەکانی ترەمپی بە ئاژاوەگێڕی ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئەوروپا نەک تەنها دوژمنی یەک نین، بەڵکو دۆستێکی باشن بۆ یەک و هەرکەسێک دەڵێت دوژمنین هەواڵی ئاژاوەگێری بڵاودەکاتەوە. هێیكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوروپا چیتر ناتوانێت پشت بە سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا ببەستێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا گله‌یی له‌ واشنتۆن كرد و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ خراپه‌ی نێوان واشنتۆن و مۆسكوی به‌ شێتیی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ناوبرد، له‌ كاتێكدا حكوومه‌تی رووسیا پێش بینی كرد كۆبوونه‌وه‌ییه‌كی قورس بێت. هێیكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوروپا چیتر ناتوانێت پشت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا ببەستێت، گوتیشی پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ریزەكانیان یەكبخەن دوای ئەوەی ترەمپ یەكێتی ئەوروپای بە "دوژمن"ی وڵاتەكەی ناوبرد لەبواری بازرگانیدا.
ترەمپ گوتیشی: "ئێمە دوژمنی زۆرمان هەیە. پێموایە لەڕووی ئابوورییەوە بە هۆی ئەوەی دژ بە ئێمە ئەنجامیدەدەن، یەکێتیی ئەورووپا دوژمنمانە. ئێستا ئێوە لە یەکێتیی ئەورووپای چاوەڕێ ناکەن، بەڵام دوژمنمانن".
ئەمە جگە لەوەی کە ترەمپ چینی لەڕووی ئابوورییەوە و رووسیای بە چەند شێوازێک بە دوژمن ناساند و گوتی: "بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە ئەوان خراپن. بە مانای هیچ نایەت. بەڵکو بە مانای ئەوە دێت کە ئەوانە، رکابەرن".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەشدا کە بۆچی یەکێتیی ئەورووپای خستووەتە سەرووی لیستی دوژمنەکانیانەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ناوی ئەورووپای لەگەڵ ئەوانی دیکەدا هێناوە، وڵاتانی ئەورووپا لەسەر ئەمریکا دەژین، بەڵام زۆرێکیان لەچوارچێوەی ناتۆدا بەڵێنەکانیان بەجێنەگەیاندووە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەشڵێت: "ئێمە ناتوانین چیتر بە تەواوی پشت بە كۆشكی سپی ببەستین، بۆ بەردەوامیدان بە هاوبەشیمان لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەبێت پەیوەندیەكانمان ڕێكبخەینەوە".
هه‌روه‌ها تره‌مپ دووباره‌ی كرده‌وه‌ كە به‌ بیروباوه‌ڕی ئه‌و باراك ئۆباما شكستی هێنابوو له‌ كاركردنی له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ مۆسكو.
هایکۆ ماس بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا هەمیشە پشتگیری لە ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ رووسیادا کردووە و هەربۆیەش کارێکی باشە کە بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیا کۆدەبنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەندرێت ئەگەر بێتو ببێتە هۆی چەکداماڵینی ئەتۆمی لە جیهاندا.
 بەڵام ماس هۆشداریشیدایە دۆناڵد ترەمپ لە ئەگەری رێککەوتنی تاکلایەنە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتیندا، بە جۆرێک ئەو رێککەوتننە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا نەبێت.
ترەمپ له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی بی ئێس " وتی: به‌ڕای من یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی له‌ بواری بازرگانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات دوژمنی ئێمه‌یه‌ و رووسیاش له‌ چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ دوژمنه‌ و حكومه‌تی چینیش له‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه‌ دوژمنی ئێمه‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ به‌ مانای خراپ بوونی ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ركابه‌رمانن. دۆناڵد ترەمپ ئەوەیشی ڕایگەیاندووە: "یەکێتی ئەوروپا سوود لە تواناکانی ئەمریکا وەردەگرێت و لەگەڵ هەردوو وڵاتی چین و ڕووسیا لە بواری بازرگانیدا زیان لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەدەن. ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا بودجەی سەربازی بۆ سوپای ناتۆ خەرجناکەن.
سەبارەت بە چینیش ترەمپ وتی چین دوژمنی ئابوری ئەمریکایە، ئاماژەی بەوەشکرد هەموو ئەوانەش ئەوە ناگەیەنن کە ئەو وڵاتانە خراپ بن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵکو ئەوان ڕکابەریی واشنتۆن دەکەن.
دوابەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، دۆناڵد توسکی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لێدوانەکانی ترەمپی بە ئاژاوەگێڕی ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئەوروپا نەک تەنها دوژمنی یەک نین، بەڵکو دۆستێکی باشن بۆ یەک و هەرکەسێک دەڵێت دوژمنین هەواڵی ئاژاوەگێری بڵاودەکاتەوە.

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر

© 2017 Hawler