ئەیلول 21, 2019

لاپه‌ڕه‌ی کودەتامان بە یەکجارەکی داخست

لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کوژراوانی کودەتا شکسخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ لە شاری ئیستەنبوڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند،  "ئەمڕۆ ھەم خەمێکی قوڵ و ھەمیش شانازییەکی گەورە لە دڵماندایە". وتیشی، "١٥ی تەمموز دووبارە ناوی ھەڵسانەوە و زیندوبوونەوە و خۆڕاگری گەلی تورکە".

سەرۆک کۆماری تورکیا زاڵبوون بەسەر کودەتا شکسخواردووەکەی ١٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ی بە سەرکەوتن بۆ گەل و وڵاتەکەی لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند، "ئەم سەرکەوتنە ئەنجامی ئەو شەھید و بەشداربووانەیە کە ئەو شەوە رووبەڕووی تانکەکان و فڕۆکەکان بوونەوە".
جەختیشی کردەوە، پەڕاوی کودەتایان بە جۆرێک داخستووە کە هەرگیز ڕێگەنادەن ڕووداوی لەوشێوەیە لەناوخۆی تورکیا دووبارە ببێتەوە.
شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ کودەتایەکی سەربازی لە تورکیا سەریهەڵدا و دوای چەند کاتژمێرێک حکومەتی ئەو وڵاتە توانی بە یارمەتی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بە کودەتاکە بهێنێت.
دواتر و بەتۆمەتی دەستێدابوون لە کودەتاکە بە هەزاران کەس دەستگیر کران و بە دەیان هەزار کەسیش لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

© 2017 Hawler