رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵاتی باشووری سوودان سیلڤا كیرمیاردیت و ركابه‌ره‌كه‌ی ریاك مشار له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خه‌رتووم و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی وڵاتی سوودان مشیر عمر به‌شیر واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك كرد .بۆ كۆتایی هێنان به شهر و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و تاوه‌كوو باشووری سوودان له تونێلی شهر بهێنرێته ده‌ره‌وه كه ماوه‌ی چوار ساڵه تێی كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه له ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر پێویسته بخرێته واری جێ به‌جێكردنه‌وه و بۆئه‌وه‌ی رێگه خۆشبكرێت بۆ رێكه‌وتنی ئاشتی له نێو وڵات‌دا و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕی ناوخۆیی به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی وڵاتی سوودان عومه‌ر به‌شیر رایگه‌یاند : رێككه‌وتنی ئاشتی له باشووری سوودان دیاری وڵاتی سوودانه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان و دڵخۆشی خۆیشی به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنه كه ده‌ربڕی.
له لایه‌ن خۆیشییه‌وه سه‌رۆكی وڵاتی باشووری سوودان سلڤاكیر میاردیت سوپاسی خۆی گه‌یانده سه‌رۆكی سوودان عومه‌ر به‌شیر بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی كه پێشكه‌شی كردووه بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی باشووری سوودان به‌رێككه‌وتن و پابه‌ندبوونی خۆیشی ده‌بڕی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتوون بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له شه‌رو به‌قه‌راربوونی ئاشتی و ئارامی له وڵاتی باشووری سوودان.
هه‌روه‌ها ریاك مشار سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسپۆنی له باشووری سوودان دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی باشووری سوودان زۆر دڵخۆشن به راوه‌ستاندنی شه‌ڕو رایگه‌یاند كه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنان ئاواره‌ی سوودان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان كه به‌هۆی شهر و نائارامییه‌وه كۆچیان بۆ وڵاتان كردبوو.
شایانی باسه سلیڤاكیر و مشار رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان كۆبوونه‌وه بۆ دانووستاندن و رێككه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به ئاڵۆزییه‌كان باشووری سوودان كه له ساڵی ٢٠١٣ ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
هه‌ربۆیه هه‌ردوو سه‌ركرده هیوایان خواست كه بگه‌نه رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی و دوایی گه‌یشتن به بڕیاری كۆتایی هه‌ردوولا به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی وڵاتی سوودان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن.
١- پێویسته ئاگربه‌ستی هه‌میشه رابگه‌ینرێت له هه‌موو باشووری سوودان و له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر جێ به‌جێ بكریت و پێویسته هه‌ردوولا هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌ك له‌م رووه‌وه بكه‌ن هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كان بكرێنه‌وه و دیله‌كانی هه‌ردوولا ئازاد بكرێن .
٢- كاری جیددی بكرێت بۆ به نیشتمانی كردن هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیس و ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی بچێته خانه‌ی به‌رگری له نیشتیمان و دوور له خیلایهتی و ناكۆكییه‌كانه‌وه.
٣- پێویسته بڕیاره‌كان له ماوه‌ی ٩٠ رۆژ ته‌واو بكرێن پێش كۆتایی هاتنی ئه‌و خوله‌ی دانووستانه‌كان دواتر ماوه‌ی گواستنه‌وه ده‌ستپێبكات له ماوه‌ی ٣٠ مانگدا كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن به‌پێی شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون تاوه‌كوو وڵات ئاماده بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به به‌شداری هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كان.
٤- پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ وڵاتی باشووری سوودان له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی كه زیاتر په‌یوه‌ندیان به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ردوولا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن كه هاوكارییان بكات.
٥- حكوومه‌تی باشووری سوودان له كاتی ده‌ستبه‌كاربوون له كاره‌كانیدا پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ولاتی سوودان و حكوومه‌تی سوودان به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی باشووری سوودان دووباره كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌كارخستنی كیڵگه نه‌وتییه‌كان بكه‌ن كه ناویان له رێككهوتنامهكهدا هاتووه و بۆ زیاتر كردنی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌كوو ساڵانی پێشووتر پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی باشووری سوودان كه داهاتی نه‌وت له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا به‌كاربهێنێت و رێژه‌ی هه‌ژاری كه‌مبكاته‌وه.
شایانی باسه سه‌رۆكی وڵاتی سوودان عومه‌ر به‌شیر به داینه‌مۆی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه داده‌نرێت كه هه‌موو هه‌وڵێكی دا بۆ یه‌كگرتنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی باشووری سوودان هه‌ربۆیه‌شه ئه‌م رێككه‌وتنه له ٢٧ -٥ -٢٠١٨ له كۆشكی كۆماری به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی سوودان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر و سه‌رۆكی باشووری سوودان سیلڤاكیر میاردیت و د.ریاك مشار سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی میللی بۆ رزگاری لایه‌نه‌كانی دیكه واژووی له‌سه‌ر كرا.