ئەیلول 20, 2019

ڤـڵادیمێر مــایاكـۆڤـسكـی كــێیە؟

ڤڵادیمێر ڤڵادیمێر یو ڤێتیچ مایاكۆڤسكییە، له‌ 19 ی ته‌موزی ساڵی 1893ـدا له‌ دایك بووه‌. نووسه‌ر و شاعیرێكی ڕووسی بووه‌، له‌ شارۆچكه‌ی به‌غدادی له‌ جۆرجیا هاتۆته‌ دونیاوه‌. پاشان ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ناوه‌كه‌ی كراوەتە ڤڵادیمێر. باوكی ناوی ڕۆسیمن¬ـه‌ و به‌ بنه‌چه‌ ته‌تاره‌، دایكی ئۆكرانیه‌. هه‌ردوو زمانی جۆرجی و ڕوسیی زانیوه‌، پاشان له‌گه‌ڵ دایكی و هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی له‌ ساڵی 1906ـدا دوای كۆچی دوایی باوكی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ مۆسكۆ.  ساڵی 1908 به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ خه‌رجیی پێویست دابین بكات، له‌ خوێندن دوور خراوه‌ته‌ و ده‌ركراوه‌.
  پاش ماوه‌یه‌ك مایاكۆڤسكی ده‌چێته‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان و ساڵی 1911 له‌ مۆسكۆ ئاشنای بیر و باوه‌ڕی ماركسیه‌ت ده‌بێت و چالاكی ده‌نوێنێت له‌ ڕیزه‌كانی پارتی كاری سۆشیالیستی دیموكراتیی ڕوسی. سه‌رباری ته‌مه‌ن بچووكی كه‌ ئه‌وكات پانزه‌ ساڵ ده‌بێت، چه‌ندین شانۆگه‌ری و هۆنراوه‌ ده‌نووسێت. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڤڵادیمێری تێدا له‌دایك بووه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕووسیدا بوون، له ‌ژێر سایه‌ی سته‌م و كۆیلایه‌تیدا ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر و نه‌یارانی ئه‌و كرده‌وانه‌ش پێك هاتبوون له‌ ڕۆشنبیران و كرێكاران و چینی پرۆلیتاریا. ئه‌مانه‌ ڕێكخراوی شۆڕشگێری نهێنی و ئاشكرایان دامه‌زراند و به‌رخۆدانیان دژی ڕژێمی قه‌یسه‌ری ڕاگه‌یاند. باوكی پیاوێكی به‌خشنده‌ی میواندۆست بووه‌، هیچ ڕۆژێك نه‌بووه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یاندا میوانیان نه‌بێت،هه‌ر بۆیه‌ ڤڵادیمێر به‌هۆی ئه‌و میوانه‌ زۆرانه‌وه‌، كه‌ ڕویان ده‌كرده‌ ماڵیان ئاشنایی زۆر هه‌بوو له‌گه‌ڵ زمانه‌ جیاوازه‌كان وه‌ك زمانی ڕووسی، جۆرجی، ته‌ته‌ری، ئه‌رمه‌نی. كاتێك مایاكۆڤسكی ته‌مه‌نی ده‌بێت به‌ هه‌شت ساڵ، له‌به‌ر نه‌بوونی قوتابخانه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌یان، دایكی ده‌یباته‌ شارۆچكه‌ی كۆتایی به‌مه‌به‌ستی خوێندن. له‌ ڕێكه‌وتی 14 ی نیسانی ساڵی 1930 دا مایاكۆڤسكی، له‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا به‌هۆی بەدینه‌هاتنی خه‌ونه‌كانی له‌ ژیانی سۆزداری و به‌ ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنی شۆڕش، له‌ خواست و ئاواته‌كانی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خۆ كوشتن و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

 

 و/ حـه‌مه‌ هـیـوا

© 2017 Hawler