ئەیلول 20, 2019

نوێترین کتێبی کلینتۆنە کە ژنان بە حەسود و نەفرەتاوی نیشان دەدا

شۆڕش غەفووری - هه‌ولێر

 

بیل کلینتۆن سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لەگەڵ جەیمز پیترسۆن، پڕفرۆشترین نووسەری دونیا، چیرۆکێکیان بە ناوی "سەرۆککۆمار ون بووە"ی نووسیوە کە چەند حەوتوو نابێت کەوتووەتە بازاڕەوە و دەنگۆی گەورەی نایەوە. لێرەدا هەندێک لەسەر کتێبەکە دەوەستین و گفتوگوۆیەکی کلینتۆنیش بڵاو دەکەینەوە:

بیل کلینتۆن یەکەم سیاسەتمەداری ناسراو نییە کە خەریکی ئەدەبیات بێت، بەر لەو و لە ساڵی ٢٠٠٣ جیمی کارتێر بووە یەکەم سیاسەتمەدار کە چیرۆکێکی سیاسی بە ناوی "کەندووی مێشهەنگوین"ـی نووسی. لە کاتێکدا کە بیل کلینتۆن بۆ گەیشتنە ئامانج، یارمەتی لە جەیمز پیترسۆنی نووسەری پڕفرۆش کە ساڵانە ١٤ کتێبی جۆراوجۆر دەخاتە بازاڕەوە وەرگرت.
گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز لەبارەی "سەرۆککۆمار ون بووە" نووسی: "تاو وۆڵف، نووسەری کۆچکردووی ئەمریکایی پێی وابوو کێشەی چیرۆکەکانی ئەوڕۆ ئەوەیە کە هەوڵی زۆر دەدەن جێگەی باوەڕپێکردن بن و ئێستا چیرۆکە سیاسییەکەی بیل کلینتۆن و جەیمز پیترسۆنیش هەوڵی زۆری تێدایە کە ڕووداوەیلە چکۆڵەکانی وەک هەڕەشەی سعودییەکان و خۆتێهەڵقورتاندنی ڕوویەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بچینە نێو زەینی خوێنەرانەوە. بڕیار وایە سەرۆککۆمار لەبەرامبەر ئەندامانی کۆنگرە قسە بکات و لەبارەی هەوڵەکانی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک قسە بکات. ڕاوێژکارەکانی دژی ئەم کارەین و ئەو لە سەرەتای لاپەڕەکاندا کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و هەڕەشە لەوان دەکات. هەر ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە لاپەڕەکانی دیکەی کتێبەکە، خودی سەرۆککۆمار بکەوێتە بەردەم هێرشی سەرەکی سایبری".
گۆڤاری تایم پێی وایە "سەرۆککۆمار ون بووە"، سوودی لە هەموو توخمەکانی پڕۆپاگندەکردنی چیرۆکی تاوانکاری و پۆلیسی وەک چاودێری و بەدووکەوتن و گۆڕینی قەد و قیافە وەرگرتووە تا وا لە چیرۆکەکە بکات کە لەبار بێت بۆ فیلمە هاڵیودییەکان. لە هەمان کاتدا پێش بە بازرگانیبوونی کتێبەکە بگرێت. سوودوەرگرتنێکی زۆر لە وتارپێشکەشکردنە سیاسییەکان لە بەشگەلی جیاوازە کتێبەکە بەڵگەیەکە بۆ ئەم بانگەشەیە. پەڕجوو لەبارەی بەهای ڕاستگۆیی لە سیایەت یا پێدانی ڕێگەچارەیەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی پۆلیس و کێشەکانی پەنابەران دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێنەرە ئاساییەکانیش چێژ لەم کتێبە وەربگرن. ئەگەرچی کونجکۆڵی سەرەکی خوێنەرانی چیرۆکەکە ئەمەیە کە چ بەشێکی چیرۆکەکە خودی کلینتۆن نووسیویەتی و ئاخۆ باسی ئەزموونەکانی خۆی لە کۆشکی سپی کردووە یان نا؟!
لەم بارەوە گۆڤاری گاردیەن تێڕوانینێکی باشتری بەرامبەر بەم کتێبە هەیە. گاردیەن دوونسێت "ئەگەر چی زۆرێک لە پڕۆژەکانی کلینتۆن لە سەردەمی سەرۆککۆماریەکەیدا تووشی کێشە بوونەوە و یا بە ناتەواوی مانەوە، بەڵام ئەم هەشت ساڵە بووە هۆی ئەوەی کە چیرۆکێکی تاوانکاریو پۆلیسی لێوە هەڵقوڵێت و بکەوێتە بازأڕەوە. بازاڕدۆزی کلینتۆنیش زۆر باشە کە بڕیاری داوە لەگەڵ نووسەرێک بنووسێت کە ٣٠٠ ملیۆن دانە لە چیرۆکەکانی لە سەرتاسەری دونیا فرۆشراوە".
پیترسۆن و کلینتۆن، سەرۆککۆمارێکیان بە ناوی "دانکن" دروست کردووە و لە ناوی هیچ حزبێکی دیاریکراویان نەبردووە کە پێوەی بەسترابێتەوە ئەمەیش ڕەنگە بۆ ئەوە بێت کە خوێنەرانی لایەنگری هەر یەک لە حزبەکانی دیموکرات و کۆماریخوازەکان لە کتێبەکە دوور نەکەونەوە. سەرەڕای ئەوەیش کلینتۆن سەرۆککۆمارێکی دروست کردووە کە پێشینە سیاسییەکەی هیچ لە پێشینەکەی خۆی ناچێت ئەمەیشی بۆ ئەوە کردووە کە هیچ ڕووکارێک لەسەر ژیانی سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا وەرنەگرێت و لەو نەچێت.
 گاردیەن بڕوای وایە کە سەرەڕای ئەوەی کلینتۆن چەندین کەسایەتی ژنی لە چیرۆکەکەدا داهێناوە وو پرێزدێنت دانکن لە بەشێکی کتێبەکەدا هیوای ئەوە دەخوازێت کە لە داهاتوودا ژنێک سەرۆکایەتی کۆشکی سپی بگرێتە دەستەوە، بەڵام کەسایەتییە ژنەکانی نێو چیرکەکەحەسوود، تۆڵەستێن و ترسناکن کە وا لە خوێنەر ناکات زۆر کەیفی بەوە بێت ژنێک ببێتە سەرۆککۆماری. هیلاری کلینتۆن یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەم کتێبەی پێشکەش کراوە. ڕەنگە باشتر بێت خودی هیلاری لە هاوسەرەکەی بپرسێت بۆچی ژنانی نێو چیرۆکەکە لە کۆتاییدا نێوبانگی "حەسوودی و نەفرەت و تاڵیەتی"ـیان دەدرێتە پاڵ.
 دروستکردنی زنجیرەی تەلەفزیۆنی "سەرۆککۆمار ون بووە" پاش چاپی کتێبەکە دەست بە وێنەگرتنی دەکرێت. بیل کلینتۆن و جەیمز پیترسۆن بەر لەمە گوتبوویان کە زۆر دڵخۆشن بە دروستکردنی زنجیرەی تەلەفزیۆنی لە کتێبەکەیان کە لە لایەن تۆڕی "شۆ تایم"ـەوە بەرهەم دێت و مووشتاقی تەماشاکردنین.
"سەرۆککۆمار ون بووە" لە لایەن دەزگای چاپی "پەنگوێت ڕێندۆم هاوس" چاپ و بڵاو کراوەتەوە و بە بەهای ١٧ دۆلار و ٩٩ سێنت لە بازاڕ دەفرۆشرێت.

© 2017 Hawler