ئەیلول 20, 2019

بۆچی هیچ وڵاتێكی دنیا ئاڵاكەیان رەنگی مۆری تێدا نییە؟

لە تەواوی دنیادا 195 وڵات بوونی هەیە و بە فەرمی لە نەتەوە یەكگرتوەكاندا وەكو وڵات ناسراون، هەر وڵاتەو خاوەن ئاڵای تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام هیچ یەكێك لەو وڵاتانە ئاڵاكەیان رەنگی مۆری تێدا نییە. پرسیار ئەوەیە بۆچی رەنگی مۆر لە ئاڵای هیچ وڵاتێكدا نابینرێت؟ وەڵامەكەی ئاسانە، چونكە ئەو رەنگە بە درێژایی مێژوو رەنگێكی گرانبەها بوە.

ماڵپەڕی (بی بی سی) توركی، لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرای كردوە، بە درێژایی مێژوو ئەو رەنگە لە لایەن ئیمپراتۆرەكانەوە بەكارهاتوە و هەر ئەوانیش بۆیان هەبوە بەكاری بهێنن.
جگە لە پادشایەتی بەریتانیا، هەریەك لە ئیپراتۆریەتی رۆما، بیزانس و پێرس رەنگی مۆریان وەكو سیمبولی خانەوادەكەی خۆیان بەكارهێناوە.
لە ساڵی 1533 بۆ 1603، ئیلیزابێزی شازادەی یەكەمی بەریتانیا رەنگی مۆری لە هەموو كەسێك قەدەغە كرد كە وەكو پۆشاك بیپۆشێت و هەروەها بۆ هەر كارێكی تریش بۆیان نەبوە ئەو رەنگە بەكاربهێنن، چونكە تەنیا خانەوادەكەی ئەوان بۆیان هەبوە ئەو رەنگە بپۆشن و بەكاری بهێنن. تەنانەت لەو سەردەمەدا ئەوەی نیو كیلۆ بۆیاخی رەنگی مۆری بۆی بهێنایە، ئەوەندەی یەك كیلۆ و نیو ئاڵتون بایەخی هەبوە و لێی كڕیوە. ئەگەر ئەو كیلۆ و نیو ئاڵتونە بە نرخی ئێستای ئاڵتون بخەمڵێنین، دەكاتە 56 هەزار دۆلاری ئەمریكی.
ئەم هەنگاوانەی ئیمپراتۆرەكان رێگەی خۆش كرد، تا هیچ وڵاتێك ئەو رێگەیە بە خۆی نەدات رەنگی مۆر بخاتە ناو ئاڵاكەیەوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler