ئەیلول 21, 2019

حکوومەتی بەریتانیا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون بۆ دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا

 دەیڤید دیڤیز لەبارەی دەست لەكاركێشانەكەیەوە، رایگەیاند:" وا هەست دەكات سیاسەتەكانی تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بووەتە هۆی تێكدانی دانوستانەكان لەگەڵ برۆكسل، بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا. وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دەستیلەکارکێشایەوە، بەهۆی نارەزایەتییەکانی لە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا.

بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە، بەهۆی نارەزایەتییەکانی لە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا.
بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌یڤید داڤیس وه‌زیری برێگزت چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.
دەستلەكار كێشانەوەی دیڤیز دوای ئەوەهات دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران گرەنتی دایە سەرۆك وەزیران "تێریزا مای" بۆ پشتگیریكردنی نەخشەكەی بۆدەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا
هەر بەپێی بڕیارەکان کە دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاپرسییە مێژووییەکەی ئەو وڵاتە بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دەرکران، کۆتایی دەهێنرێت بە کارکردن بە یاساکانی دادگای ئەوروپا، لەگەڵ ڕێزگرتنی بەریتانیا لەو بڕیارانەی کە لە ناوچە هاوبەشەکان پەیڕەودەکرێن.
چاوەڕواندەکرێت ئەو هەوڵە مەترسییەکانی تایبەت بە کێشانی سنوورەکانی بەریتانیا لە دواڕۆژدا لەگەڵ ئێرلەندای باکوور و کۆماری ئێرلەندا بڕەوێنێتەوە، بازاڕە ئازادەکەش ڕێگە بە بەریتانیا دەدات لەدوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنی بازرگانی نوێ لە جیهاندا ئەنجامبدات.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، نوسینگه‌ی تێرێزا مه‌ی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شاژنی به‌ریتانیا رازیبووه‌ جێرێمی هه‌نت وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كاره‌باری كۆمۆن وێلس دیاری بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی نوسینگه‌ی تێرێزا مه‌ی دوابه‌دوای ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن دێت كه‌ دووشه‌ممه‌ 9ی ته‌مموزی 2018، ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕازی نه‌بووه‌ به‌ پڵانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
مەی لە وەڵامی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی جۆنسۆندا وتیشی "ئەگەر ناتوانیت ئەو پاڵپشتییە دابین بکەیت کە ئێمە پێویستمانە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە، ئەوە ڕاستە کە دەبێت واز بهێنێت."
بڕیارە لە ٢٩ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی مەی بۆ کۆتایی هێنان بە ستراتیژیی کشانەوەکە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن و وەزیری کاروباری کشانەوەکە دەیڤد دەیڤز وازیان لە پۆستەکانیان هێنا.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا ئه‌مه‌ دووه‌م ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری كاروبار ده‌یڤید ده‌یڤز ده‌ستی له‌ كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دوابه‌دوای ئه‌و بۆریس جۆنسۆن به‌ هه‌مان شێوه‌ وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا.
تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا لە نامه‌یەكدا بۆ بۆریس جۆنسۆن نووسیبوی " من دڵگران و كه‌مێك سه‌رسامم له‌ (نووسراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ت) له‌ دوای ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئه‌نجاماندا بوو له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ كاتی یاریكردنی دامه‌ پێكه‌وه‌ و رازی بوونی هه‌ردوو لامان بۆ كاركردن له‌ كابینه‌ی حكومه‌ت".
جێرێمی هه‌نت جێگیره‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا دیاری كراوه‌ له‌ پارتی پارێزگاران بیركردنه‌وه‌ و ره‌وانینی له‌ تێرێزا مه‌ی نزیكتره‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەختی کردەوە، حکوومەتەکەی کە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون بۆ دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەیە.
پیتەر بوون، پەرلەمانتاری حیزبی پارێزگاران لەو بارەیەوە رایگەیاند، " ئەو كارە ڕاستەكەی كردووە".
جیاوازی زۆری هەیە لە نێوان حیزبی پارێزگاران كە تێریزا مای سەرۆكایەتی دەكات، بۆ جیابونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و ئەوانەشی پشتگیری جیابوونەوە دەكەن باس لە پاراستنی پەیوەندیە بازرگانییەكانیان دەكەن لەگەڵ ئەوروپا

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler