ئەیلول 21, 2019

یەكێتیی ئەورووپا: پێویستە دانوستاندن بۆ ئەندامبوونی توركیا لە یەكێـتیی ئەورووپا رابگیرێت

كاتی پیر رێپۆرتەری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لەبارەی توركیاوە، پێیوایە پێویستە یەكێتی ئەوروپا هەموو دانوستاندنێك بۆ ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا رابگرێت. ئاماژەشی دا كە تا دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێكردن جیا نەكرێتەوە توركیا دیموكراتی بە خۆیەوە نابینێت.
لە دیمانەیەكیدا كە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی (DW)ـی توركی بڵاوكراوەتەوە، پیر ئاماژەی دا ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێكاری لە توركیا جیا نەكرێتەوە، رەجەب تەییب ئەرۆدغان دەبێتە خاوەن دەسەڵاتێكی یەكجار زۆر و بە كەس راناگیرێت.
گوتیشی: "هەر لە پروپاگندەی هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران لە توركیا نا عەدالەتی بوونی هەبوە تا ئێستا، چونكە لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەت ئەوەندەی ئەردۆغان نیشان دەدرا و رێگەی پێ دەدرا قسە بكات، كاندیدەكانی تر وا نەبوون. جگە لەوەی ئاكپارتی 7%ی دەنگەكانی لە دەستداوە و ناچار كراوە لەگەڵ مەهەپەدا هاوپەیمانی ببەستێت تا لە پەرلەمان ببێتە زۆرینە".
پێشی وایە ئەگەر ئەردۆغان خاوەنی گەورەترین دیموكراتی بێت لە جهاندا، بەڵام كە دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێكاری لە یەكتری جیا نەكردوە هیچ سوودێكی نییە.
بە پێویستیشی زانی، یەكێتی ئەوروپا هەموو دانوستاندنێك بۆ ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا رابگرێت

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler