ئەیلول 21, 2019

سەرۆك پەرلەمان لە توركیا چۆن هەڵدەبژێردرێت؟

ئەوەی خۆی كاندید بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، پێویستە 50+1ی دەنگی ئەندام پەرلەمانەكانی توركیا بە دەست بهێنێت، بۆ ئەم خولەی پەرلەمانیش پۆستی سەرۆك پەرلەمان بۆ ئاكپارتییە، بەڵام بەو مەرجەی مەهەپەش دەنگی بۆ بدات.

بە پێی پەیڕەوی ناوەخۆی پەرلەمانی توركیا، لە گەڕی یەكەمدا هەر پارتە و كاندیدی خۆی دەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك پەرلەمان، ئەگەر بێت و كاندیدی هیچ پارتێك نەتوانێت 50+1 بە دەست بهێنێت، ئەوكات هەڵبژاردن دەكەوێتە گەڕی دووەم.
ئەگەر لە گەڕی دووەمیشدا هیچ هاوپەیمانییەتێك دروست نەبوو لە نێوان پارتەكاندا بۆ وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمان، ئەوكات هەڵبژاردن دەكەوێتە گەڕی سێیەم، بەڵام لە سێیەمدا 2 كاندید كە زۆرترین دەنگیان بە دەست هێنابێت دەچنە فایناڵ.
فایناڵیش لە نێوان 2 كاندید دەبێت كە دەكاتە گەڕی چوارەم، لەوێدا كێ زۆرترین دەنگی ئەندام پەرلەمانەكانی هێنا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەو دەبێت.
بە هۆی ئەوەی ئاكپارتی لە كۆی 600 ئەندام پەرلەمان 295 ئەندامی پەرلەمانی هەیە، بۆیە پێویستە لە گەڕی یەكەمدا مەهەپەش پاڵپشتی لە كاندیدەكەی ئاكپارتی بكات كە بیناڵی یڵدرمە.
دەنگی ئاكپارتی 295 كورسییە و مەهەپەش 49 كورسی، بۆیە بە ئاسانی كاندیدی ئاكپارتی لە گەڕی یەكەمدا و بە بێ ئەوەی بكەونە گەڕی دووەم پۆستی سەرۆك كۆمار دەبنەوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler