ئەیلول 21, 2019

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لیژنەکان لێکۆلینەوە دەکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی دڵنیابن لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە كۆریای باكور و لەگەڵ هاوتە كۆریاكەی تاوتویێ داماڵینی چەكە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە دەكەن.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە كۆریای باكور و هیواخوازە كە پیونگ یانگ زیاتر پابەند بێت بە داماڵینی چەكە ئەتۆمیەكانی، ئەم سەردانە دوای كۆبونەوەی لوتكە دێت كە لە نێوان سەركردەی هەردوو وڵات لە مانگی مایۆی رابردوو ئەنجامدرا.
بەپێی وتەی رۆژنامەنوسان كە رووماڵی سەردانەكە دەكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلایەن ری یۆنگ هو هاوتای كۆریا پێشوازی لێكراوە كە دوای سەرۆكی كۆریا دووەمین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەیە.
لە كۆبونەوەی لوتكەدا ترامپ هیوای خواست كە ئاشتی لە نیمچە دورگەی كۆریای بێتە دی كە بەهۆی جەنگی 1950- 1953 ئەو نیمچە دورگەیە دابەش بووە بە سەر هەردوو كۆریاكەدا، راشیگەیاند كە جەنگی ئەتۆمی ڕوونادات و كارێكی دوورە.
جۆن بۆڵتن بە تۆڕی هەواڵی سی بی سی ڕاگەیاند، هەرچەندە شارەزایان دەڵێن پڕۆسەکە کاتێکی زۆر زیاتری پێویستە، بەڵام واشنتن پلانێکی داناوە کە ماوەکەی یەک ساڵە بۆ نەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژ و موشەکە بالیستییکیەکانی کۆریای باکوور، بەمەرجێک ئەو وڵاتە هاریکارییان بکات .
ڕاشیگەیاند، ئەگەر کۆریای باکور بەڕاستی بڕیارێکی ستراتیژییان دابێت و بیانەوێت هاریکارییان بکەن ئەوا دەتوانن بەخێرایی بجوڵێن و پڕۆسەکە دەستپێبکەن.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڕیارە لەم هەفتەیەداسەردانی کۆریای باکور بکات و پلانەکە بخاتە بەردەم بەرپرسانی کۆریای باکور.

كۆبونەوەی هەردوو سەركردەی ئەمریكاو كۆریای باكور كۆتایی هات بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوە لەسەر هیچ پابەندبوونێكی دیاری كراو بدەن.
پۆمپیۆ ڕاسپێردراوە كە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی كۆریای باكرو دانوستان لەسەر بەرنامەیەك بكات بۆ (داماڵینی تەواوەتی) نیمچە دوورگەی كۆریای لە چەكی ئەتۆمی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت ١٢ ی مانگی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و کیم جۆنگ ئون بەپێی ڕێککەوتنێک، کۆریای باکوور پابەندکرا بە ڕاماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیوە دورگەی کۆریا.
هێزەر ناوەرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا، لیژنەکان لێکۆلینەوە دەکەن لەو هەوڵانەی هاتوونەتە پێش بۆ ئەوەی بەتەواوی دڵنیابن لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور، لەگەڵ کارکردن بۆ گەڕانەوەی ڕوفاتی ئەو سەربازە ئەمریکیانەی کە لە جەنگی کۆریا لە ساڵانی پەنجاکاندا کوژراون.
هاوکات مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا کۆریەکەی ڕایگەیاند، کارەکان لە تەواوبووندان لەبەر ئەوەی یەکەم کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
وتیشی کارکردن لەسەر داماڵینی تەواوی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور، لەرێگەی بنیاتنانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتەوە دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە، چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكیی پێیانوایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، به‌ڵام پیۆنگ یانگ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی زیاتر كردووه‌ و پێده‌چیت چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی شاراوه‌ی هه‌بێت كه‌ تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردوون.
هه‌واڵی ئه‌م چه‌ند بنكه‌ شاراوه‌یه‌ی پیۆنگ یانگ كه‌ناڵی ئێن بی سی له‌سه‌ر زاری چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ تا ئێستا ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌دركاندووه‌.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی وتووه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌ن كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن پیۆنگ یانگ نیازی فریودانی ئه‌مریكای هه‌یه.‌
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بۆچوونه‌ نوێیه‌ پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی دۆناڵد ترامپه‌ كه‌ دوای دیداره‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون وتبووی كۆریای باكوور چیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نییه‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكا.

© 2017 Hawler