ئەیلول 20, 2019

سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆتایی پێهات و كۆماری جێی گرتەوە

ئیدی لە توركیا پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵگیرا و، هەموو دەسەڵاتەانی سەرۆك وەزیرانی بە زیادیشەوە دەدرێتە دەستی سەرۆك كۆماری توركیا.
دوای ئەوەی لە 15ی تەمووزی 2016 گەلی توركیا لە ریفراندۆم بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور، دەنگیاندا تا سیستەمی توركیا ببێتە كۆماری، ئیدی لەمساڵدا ئەو سیستەمە دەچێتە بواری جێبەجێ كردن.
دوای 15ی تەمووز، رەجەب تەییب ئەردۆغان توركیای نەبردە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، بەڵكو ئاماژەی دا تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی مانگی 11ی 2019 سیستەم هەر پەرلەمانی بێت و پاشان دەبێتە كۆماری. بەڵام ئاكپارتی لەگەڵ مەهەپەدا بڕیاریاندا چاوەڕوانی 2019 نەكەن و توركیانیان بردە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە و لە 24ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی ئەنجام درا و ئەردۆغان توانی 52.5%ی دەنگەكان بهێنێت.
لەمەودوا ئەوەی وڵات بەڕێوە دەبات سەرۆك كۆماری توركیایە، زۆربەی دەسەڵاتەكان كەوتە ژێر ركێفی خۆیەوە و ئیدی سیستەمی پەرلەمانی كۆتایی پێ هات.
بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە دیمانەیەكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، ئاماژەی دا ئیدی ئەو وەكو سەرۆك وەزیران كۆتایی پێ هاتوە و چاوەڕوانە تا ئاكپارتی پۆستێكی تری پێ دەدەن.
ئەگەر زۆرە یڵدرم ببێتە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، مەهەپەش كە هاوپەیمانی ئاكپارتییە لەناو پەرلەمان و خاوەنی 49 كورسییە، پێی باشە یڵدرم ببێتە سەرۆكی پەرلەمان.
هەر دوێنی ئەردۆغان مەرسومێكی سەرۆكایەتی دەركرد و لە رۆژنامەی فەرمیش بڵاوی كردەوە، لەوێدا دەسەڵاتەكانی خۆی دیاردی كردوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler