ئەیلول 20, 2019

داعش دەگەڕێتەوە و ژمارەی چەكدارەكانی زیادی كردوە

رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرای دەكات كە گروپی تیرۆرستی داعش لە سووریا سەری هەڵداوەتەوە. رۆژنامەكە ئاماژە دەدەت كە داعش سوودی لەو كەموكوڕییە ئەمنییە وەرگرتوە و توانیویەتی خۆی كۆ بكاتەوە.
بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونەی رۆژنامەنووس (كیم سەنگوپتە) ئەنجامی داوە، داعش لە سووریا خۆی كۆ كردوەتەوە و ئێستا بە فیعلی گەڕاوەتەوە.
باسی لەوەش كردوە، داعش تەقینەوەی لە رەققە ئەنجام داوە و ئەوەی بە دوژمنی خۆشی بزانێت دەیڕفێنێت و دەیكوژێت، ئەمەش دەریدەخات كە ئەو گروپە لە سووریا سەری هەڵداوەتەوە.
ژمارەی چەكدارانی داعش بە 7 بۆ 10 هەزار چەكدار دەخەمڵێنێت و پێیوایە لە هەندێك شوێن داهش بوەتەوە خاوەنی خاكیش.

© 2017 Hawler