ئەیلول 20, 2019

بەهۆی لافاو و باوبۆرانەوە 38 کەس لە ژاپۆن گیانیان لەدەستدا

میدیای فەرمی حکوومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو باوبۆرانەی كە ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی گرتۆتەوە 8 كەس گیانیان لە دەستداوەو 39ی دیكە شوێنبزرن.

یەكێك لە قوربانیان كرێكارێكی پارێزگای هیۆگۆ بووە لە كاتی خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان گیانی لە دەستداوە.ئافرەتێكیش لە پارێزگای ئۆسۆكا لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی كە ئاو بروویەتی لە كەنار رووبارێك تەرمەكەی دۆزرایەوە.
تۆڕی میدیایی ئێن ئەیچ کەی، بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ ناوەڕاست و ڕۆژئاوای چینی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە.
ئاماژەش بەوەکراوە، تا ئێستا ٣٨ کەس بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە بەشێکیان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بووە، ئەوانی دیکە بەهۆی داڕمانی ماڵ و حاڵەتەکانی هەرەسهێنانەوە بووە.
ئاژانسی کەشناسی ژاپۆنیش داوای لە هاووڵاتیان کرد ئاگاداری حاڵەتەکانی هەرەسهێنان و بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبار و بای بەهێزبن، وتیشی بارانێکی "مێژوویی" لە ژاپۆن دەبارێت.
لەلایەکی دیکەوە یۆشیهیدێ سوگا وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند ٤٨ هەزار پۆلیس و پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە و ئەندامی هێزی بەرگری ژاپۆن بەهانای ئەو هاوڵاتیانەوە دەچن کە بەهۆی بارانەوە کاریگەربوون.
لە هۆرۆشیما بەهۆی رووچوونی زەوی لە ژێر پاشماوەی رووخانی خانوێك دوو كەسی دیكە دۆزرانەوە . لە هەمان پارێزگا لە لای مەنهۆڵێك نزیك پردێك تەرمی كەسێكی دیكە دۆزرایەوە . لە پارێزگای شیگا پیاوێك نەیتوانی كۆنترۆڵی خۆی بكات و ئاو بردی و دواتر تەرمەكەی لە لایەن كارمەندانی فریاكەوتن دۆزرایەوە.
تا ئێستاش 39 كەس نەتوانراوە بدۆزرێنەوە و شوێنبزرن . دوێنێ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوا لە ژاپۆن دووچاری باران بارینێكی بە خور بوون و ناچار حكومەتی ژاپۆن حالەتی لە ناكاوی لە 7 پارێزگا راگەیاند.

© 2017 Hawler