ئەیلول 20, 2019

مێركڵ له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ ڕێككه‌وتن

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌نجێلا مێركڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی له‌گه‌ڵ هۆرست زیهۆفر وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی و سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحیدوای چه‌ندین ڕۆژ و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌خت و گفتوگۆی توند له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن.
ئه‌نجێلا مێركڵ ڕایگه‌یاند ئێمه‌ گه‌یشتین به‌ ڕێككه‌وتن دوای گفتوكۆییه‌كی توند زیهۆفر رازی بوو له‌ پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها مێركڵ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له‌ كوونه‌وه‌كه‌دا باسی ره‌وشی كۆچبه‌رانمان كردووه‌ و هه‌ردوولا كه‌یشتین به‌ ڕێكه‌وتن و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین بنكه‌ دروست بكه‌ین له‌ سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی كۆچبه‌ران و داواكه‌ری به‌نابه‌رێتی..
مێركڵ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ئێمه‌ گه‌یشتین به‌ ڕێككه‌وتنێكی ئه‌رێنی و ڕوون له‌گه‌ڵ هۆرست زیهۆفر سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ چۆن ڕێگه‌ بگرین له‌ كۆچ كردنی نایاسایی له‌ نێوان سنووری ولاتی نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا له‌ ئاینده‌.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ له‌ ئێستادا ڕه‌زامه‌ندیی دیموكراتیكانی هاوپیمان و هاوكارانی مێركڵی ده‌وێت تا ببن به‌ سیاسه‌تێكی حكومه‌ت.
جێی ئاماژه‌یه‌ هۆرست زیهۆفر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی داوای ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی كردبوو له‌ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ به‌هۆی جیاوازی بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران، به‌ڵام دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌خت و گفتوگۆی توند گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن و له‌ ئێستادا زیهۆفر له‌ بڕیاره‌كه‌ی گه‌رایه‌وه‌ و له‌ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

© 2017 Hawler