ئەیلول 20, 2019

ترامپ داوا لە سعودیە دەکات بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات

سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترامپ داوای لە مەلیکی سعودیە کردووە بە زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ جێگرتنەوەی برە نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا.

لە تویتێکدا رۆژی شەمە ترامپ رایگەیاند کە ( ملك سلمان بن عبدالعزیز ێل سعود ) رازیبووە لەسەر داواکاریەکەی بە زیادکردنی بری بەرھەمھێنان " لەوانەیە بگاتە ٢ ملیۆن بەرمیل" .
لە تویتەکەیدا " ھەر ئێستا قسەم لەگەڵ مەلک سەلمان کرد و بۆم روون کردەوە بە ھۆی ئەو ئاژاوەو کەم و کوریەی لە ئێران و ڤەنزوێلا ھەیە داوا لە سعودیە دەکەم کە بەرھەمھێنانی نەوت زیاد بکەن، لەوانەیە تا ٢،٠٠٠،٠٠٠بەرمیل، بۆ جێگرتنەوەی جیاوازی …بەرزی نرخ! رازی بوو! ".
نرخی نەوت بەرز بۆوە لە ھەفتەی رابردوو، نرخی نەوتی خاو لە رۆژی پێنجشەم بەرز بۆوە بۆ ٧٤ دۆلار بۆ بەرمیلێک ئەمەش یەکەمجارە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٤ تا ئێستا.
لە بەیاننامەیەکدا رۆژی شەمەئاژانسی دەنگوباسی سعودی بڵاوی کردەوە کەوا مەلیک سەلمان پەیوەندی تەلەفۆنی لە ترامپ بۆ ھاتوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرنگیەکانی ھەوڵدان بۆ راگرتنی باڵانسی بازاری نەوتوە ھەوڵدانی دەوڵەتە بەرھەمھێنەرەکان بۆ جێگرتنەوەی کەم و کوریەکان.
تا ئێستا ھیچ دڵنیاییەکی فەرمی نیە کەوا سعودیە بەرھەمھێنانی نەوت زیاد دەکات.

 

© 2017 Hawler