شوبات 28, 2020

لەخۆبردوویی ئەوانەی کە ئێستا سەرکەوتوون

گرەی ڤاینێرچوک ـی سەرۆکی کۆمپانیای ڤاینێر میدیا

(گرەی ڤاینێرچوک ـ سەرۆکی کۆمپانیای (ڤاینێر میدیا ـ)یە کە بە ٧٠٠ فەرمانبەرەوە داهاتی ساڵانەی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و نووسەری کتێبی پڕفرۆشی (AskGaryVee)یە. ئەو لەبارەی خۆبردووییەوە دەڵێت:
ژیان، یارییەکەی دوور و درێژە. بە دوای سەرکەوتنی کورتماوە مەبن. کاتێک بڕیار دەەن بە ئامانجەکانی ژیانتان بگەن هەر لە سەرتای دەستپێکەوە باشتر وایە وەها بیر بکەنەوە کە پاداشتە کورتماوە و چێژە کاتییەکان بکەنە قوربانی پاداشتی کۆتایی و چێژی هەمیشەیی ئایندە. من لە دوو سێ ساڵی یەکەمی کاری ئیداری کۆمپانیاکەم، درۆ نییە کە ڕۆژانە زیاتر لە ١٨ سەعت کارم دەکرد. ماوەیەکی کورت منداڵ و بنەماڵەکەم لەبیر کرد، بەڵام ئێستا هەموو بنەماڵەمان هەیە و سوود لە بەرهەمەکانی ئەم لەخۆبردووییە دەکەین.

 

 

جۆهن هاننا ـی سەرۆکی کۆمپانیای فایێرچێڵد گرووپ

(جۆهن هاننا ـ ) نووسەری کتێبی (ڕێگەی سەروەت) و سەرۆکی کۆمپانیای (فایێرچێڵد گرووپ ـ) لەبارەی لەخۆبردووییەوە بەم شێوەیە دەدوێت:
کاتێک کۆمپانیاکەی خۆم دامەزراند، تەنانەت پارەی کرێ خانوویشم نەبوو. هاوسەر و منداڵەکەم بردە ماڵی خوشەکەکەی و خۆشم گەڕامەوە بۆ ماڵی باوانم. لێک جیا نەببووینەوە، تەنیا شوێنی نیشتەجێبوونمان جیا کردبووەوە. بڕیارێکی ئاسان نەبوو ئەویش بۆ ژن و مێردێکی جەحێڵ، بەڵام توانیمان سەرکەوین و ئەم ڕۆژانەی ئێستامان بەرهەم و میوەی ئەو لەخۆبردوویانەیە کە چنیوماننەتەوە.

 

نەفێسێ نینا هۆدیت ـی سەرۆکی کۆمپانیای ئێس.ئێڵ.ئێس فێرم

(نەفێسێ نینا هۆدیت ــی سەرۆکی کۆمپانیای (ئێس.ئێڵ.ئێس فێرم) باس لە ڕێگەی لەخۆبردوویی خۆی دەکات:
من بە درێژایی چالاکییە ئابوورییەکانم، چەندین جار ناچار بووم پەیوەندییەکانم لەگەڵ دۆستان و هاوڕێ و تەنانەت هاوسەرەکەشم تێک بدەم. بۆ سەرکەوتن لە کۆمپانیایەکی ئابووری، هیچ شتێک خراپتر نییە لە خزم و کەسوکاری ڕەشبین و هاوسەری خراپ. کۆمپانیایەکی تازە دروستبوو، بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە بڕوابەخۆبوون و لایەنگری عاتیفی و ڕۆحی نێزیکەکانت هەیە.

 

 

تۆم شی ـی سەرۆکی کۆمپانیای کرێم چێک

(تۆم شی) ـی سەرۆکی کۆمپانیای (کرێمچێک ـ لەبارەی سەرکەوتن و لەخۆبردووییەکەیەوە دەڵێت:
ئێمە لەگەڵ هاوسەرەکەم کە دەستمان بە دامەزراندنی کۆمپانیاکەمان کرد، بڕیارمان دا خانووەکەمان بدەینە کرێ و بچینە ژێرزەویینەکەی خەزوور و خەسوومەوە. بە داهاتی ١٠%یەکەمان درێژەمان بە ژیانە سادەکەمان دا و هەموو پاشەکەوتەکەمان بۆ کۆمپانیاکەمان بەکار هێنا. ئێستا بە هۆی ئەو بڕیارە دروستەی کە داومانە، وا چێژ لە کاتەکانمان وەردەگرین.

© 2017 Hawler