شوبات 27, 2020

ئەمەریكا رێگە نادات وڵاتەكەی ببێتە كامپی كۆچبەران

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، رێگە نادات وڵاتەكەی ببێتە "كامپی كۆچبەران" لەكاتێكدا بەڕێوبەرایەتییەكەی رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەتەوە سەبارەت بە جیاكردنەوەی منداڵان لە باوانیان لەسەر سنووری ئەمەریكا- مەكسیك.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر وتی "ئەمریکا نابێتە کەمپی کۆچبەران، یان پەنابەران. هەرگیز وای لێنایات. دەبینن لە ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە چی ڕوودەدات. ڕێنادەین ئەوە لە ئەمریکا ڕووبدات، لە سەردەمی مندا ئەوە ڕوونادات."
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە خەڵک هەست بە نیگەرانی بکات لە گۆڕانکاری کلتوریدا کە کۆچبەرانی ئەوروپا دروستیان کردووە و هەڵەیەکی زۆر گەورە کراوە لە سەرتاسەری ئەوروپادا کە ڕێیانداوە ملیۆنان خەڵک بێنە ناو وڵاتەکانیانەوە و بە توندوتیژی و بەهێزییەوە ڕۆشنبیری ئەو وڵاتانەیان گۆڕیوە.
ئەو لێدوانەی بەڕێوبەرایەتییەكەی دۆناڵد ترەنپ رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەتەوە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دیموكراتەكان و هەندێك ئەندامی حیزبەكەی خۆشیەوە بەهۆی جیاكردنەوەی نزیكەی 2000 منداڵ لە باوانیان لەسەر سنوور.
پزیشكەكان رایانگەیاندووە، ئەو رێوشوێنە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ئەو منداڵانە توشی شۆك ببن و بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو شۆكە لەگەڵیاندا بمێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تاوان لە ئەڵمانیا زیاد دەكات، هەڵەیەكی زۆر گەورە كراوە لە سەرتاسەری ئەوروپادا كە رێیانداوە ملیۆنان خەڵك بێنە ناو وڵاتەكانیانەوە و بە توندوتیژی و بەهێزییەوە ڕۆشنبیری ئەو وڵاتانەیان گۆڕیوە
ئەوەش لەکاتێکدایە ئیدارەکەی ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەلایەن ئەندامانی حزبی دیموکراتەکان و هەندێک ئەندامی حزبەکەی خۆشیەوە بەهۆی جیاکردنەوەی نزیکەی دوو هەزار منداڵ لە دایک و باوکیان لەسەر سنوور

 

لوقمان مستەفا - هەولێر.

© 2017 Hawler