شوبات 27, 2020

ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی بۆشایی ئاسمانی پێكدەهێنێت

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ وه‌زراه‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ هێزێكی تایبه‌ت له‌ ژێر ناونیشانی هێزی سه‌ربازی بۆشایی ئاسمانی پێك بێنێت. پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ئێستادا له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ و چووه‌ته‌ لووتكه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كی په‌یمانگه‌ی گالوپی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ ده‌ریده‌خات، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ وه‌زراه‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ هێزێكی تایبه‌ت له‌ ژێر ناونیشانی هێزی سه‌ربازی بۆشایی ئاسمانی پێك بێنێت.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ‌گه‌ر ره‌خنه‌ له‌ نه‌توانینی پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكا بگیردرێت، ته‌نها شوێنێك كه‌ هێزی ئه‌مریكی لێ نه‌بێت ئه‌وه‌ بۆشایی ئاسمانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانیش باڵاده‌ست بین .
به‌ گوته‌ی تره‌مپ هێزی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌ شه‌شه‌م هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی .
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد ئامانجیانه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا، ببنه‌ وڵاتی رێبه‌ر و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نایانه‌وێت رووسیا و چین به‌ر ئه‌وان ئه‌و هێزه‌ دروست بكه‌ن .
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ئەمریکا بەهێزترین سوپای جیهانی هەیە لە هەموو ڕووەکانی دەریایی و زەمینی و ئاسمانی و توانیویەتی کۆنترۆڵی زەوی بکات.
به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی (گالوپ پوڵ) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راپرسی، 45%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له‌ كاره‌كانی تره‌مپ رازین، 90%ی به‌شداربووه‌كانی راپرسییه‌كه‌ش، ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌ پارتی كۆماریییه‌كان ده‌ربڕیوه‌، كه‌ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی ئه‌و پارته‌ بووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، تره‌مپ هیچ پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ ناو پارته‌ ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، كه‌ دیموكراته‌كانه‌، نییه‌.
له‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی گالووپ، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ، له‌ چاو سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی، له‌ هه‌مان ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییان له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه‌متره‌.
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ئێستادا له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ و چووه‌ته‌ لووتكه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كی په‌یمانگه‌ی گالوپی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ ده‌ریده‌خات، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌.
جۆن زۆگبی، سیاسه‌تڤان و زانای بواری كۆمه‌ڵناسی رایگه‌یاندووه‌، نیوه‌ی زیاتری به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌، پشتگیری له‌ سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی تره‌مپ، ده‌كه‌ن و ته‌نها 40%یش پشتگیری سیاسه‌ته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌كه‌ن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە بە پنتاگۆن ئامادەکاری بکەن بۆ دامەزراندنی ئەو هێزە بۆ ئەوەی ئەمریکا هاوشێوەی هێزەکانی زەمینی و ئاسمانی سەر زەوی بتوانێت کۆنترۆڵی بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی بەرگە غازی زەویش بکات.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، لە داهاتوودا ئەم هێزە دروستدەکرێت وەک بەشێک لە سوپای ئەمریکا و بەڵام بە شێوەیەکی تەواو سەربەخۆ کار دەکات.
ئەم بڕیار و وتانەی ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی هاتووە لەگەڵ ئەنجومەنی بۆشایگەری نیشتمانی ئەمریکا کە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە سەرکردایەتی دەکرێت.

© 2017 Hawler