تشرینی یەکەم 16, 2018

كۆبوونه‌وه‌ مێژوویییه‌كه‌ی تره‌مپ و کیم جۆنگ ئوون

دوێنێ کۆبوونەوە مێژووییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەنگاپوور بەڕێوەچوو. ئەو کۆبوونەوەیە دووقۆڵی بوو لەنێوان ترەمپ و کیم و بە کورتیش قسەیان بۆ میدیاکان کرد.لە سەرەتای کۆبوونەوەکەیاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی "هەست بە خۆشحاڵی دەکەم. گفتوگۆی زۆر باشمان دەبێت، پێموایە سەرکەوتنێکی گەورەیە و شانازییە بۆ من. پێموایە پەیوەندییەکی زۆر باشمان دەبێت، گومان لەوە نییە".

 کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکووریش گوتی "بە ئاسانی نەگەیشتووینەتە ئەم خاڵەی ئێستا تێیدان، بەربەستی زۆر هەبوون، بەڵام بەسەر بەربەستەکاندا زاڵبووین و گەیشتینە ئێرە، چاویشمان لە داهاتووە".
دوای کۆبوونەوەکە دووقۆڵییەکە، کۆبوونەوەی شاندی هەر دوو وڵات بە سەرۆکایەتیی ترەمپ و کیم و، ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەش لەگەڵ کیم رایگەیاند، ترەمپ "بە سەرەتایەکی باش" دەستیانپێکردووە، هیواخوازبوو ئەو سەرەتایە ببێتە هۆی لێکتێگەیشتنی زیاتر و "خۆیان بەدووربگرن لە هەڵەکانی رابردوو". ماوەی زیاتر لە 60 ساڵە ئەمریکا و کۆریای باکوور ناکۆکن و گرژییان هەیە. لە سەردەمی باوک و باپیری کیم و سەرجەم سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا لە ماوەی 68 ساڵی رابردوودا کۆبوونەوەی لووتکەی لەو جۆرە نەکراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوە مێژووییەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "سەرۆک کیم ئامادەیی دەربڕیوە کە هەموو مووشەکە ئەتۆمییەکانی لەناوببات".سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا لە وەڵامی رۆژنامەڤانان رایگەیاند "ئێستا سەرۆک کیم گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی، دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکات و چەکە ترسناکەکانی وڵاتەکەی لەناودەبات. سزاکان بۆ سەر کۆریای باکوور دەمێننەوە تاوەکو کۆریای باکوور رێککەوتننامەکە جێبەجێ دەکات".
دۆناڵد ترەمپ هەروەها ئاشکرای کرد کە جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە وڵاتەکەی خۆی و رایگەیاند "سەرۆک کیم بانگهێشت دەکەم بۆ کۆشکی سپی و ئەویش ئەوەی پەسەند کردووە".
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور لە چەندین رووەوە کاریگەری هەبوو و یەکێک لە کاریگەرییەکانیشی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و دۆلار بوو.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 14 سەنت بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بە 66 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەرچەندە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە لە بازاڕەکاندا، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت زۆر بەرچاو نەبوو لەبەرئەوەی پێش کۆبوونەوەی 22ـی ئەم مانگەی رێکخراوی ئۆپێک، وەبەرهێنەران نایانەوێت وەرچەرخانێکی گەورە لە مامەڵەکانیاندا ئەنجام بدەن.
هەر بەهۆی ئەو کۆبوونەوە مێژووییەی ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون، هیوایەک دروستبووە کە پرسی ئەتۆمی کۆریای باکوور لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەوەش کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر بازاڕەکانی بۆرسەی جیهان. لەبەر ناڕوونی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە، وەبەرهێنەران هێشتا نیگەرانن لەبەرئەوەش بازاڕەکانی ئاسیا بەزۆری ناجێگیرن، بەڵام ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ هەفتەی رابردوودا.

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
  • 68
  • 69
  • 70
  • 71
  • 72
  • 73
  • 74
  • 75
  • 76
  • 77
  • 78
  • 79
  • 80
  • 81
  • 82
  • 83
  • 84
  • 85
  • 86
  • 87
  • 88
  • 89
  • 90
  • 91
  • 92
  • 93
  • 94
  • 95
  • 96
  • 97
  • 98
  • 99
  • 100
  • 101
  • 102
  • 103
  • 104
  • 105
  • 106
  • 107
  • 108
  • 109
  • 110
  • 111
  • 112
  • 113
  • 114
  • 115
  • 116
  • 117
  • 118
  • 119
  • 120
  • 121
  • 122
  • 123
  • 124
  • 125
  • 126
  • 127
  • 128
  • 129
  • 130
  • 131
  • 132
  • 133
  • 134
  • 135
  • 136
  • 137
  • 138
  • 139
  • 140
  • 141
  • 142
  • 143
  • 144
  • 145
  • 146
  • 147
  • 148
  • 149
  • 150
  • 151
  • 152
  • 153
  • 154
  • 155
  • 156
  • 157
  • 158
  • 159
  • 160
  • 161
  • 162
  • 163
  • 164
  • 165
  • 166
  • 167
  • 168
  • 169
  • 170
  • 171
  • 172
  • 173
  • 174
  • 175
  • 176
  • 177
  • 178
  • 179
  • 180
  • 181
  • 182
  • 183
  • 184
  • 185
  • 186
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.