حوزەیران 23, 2018

تاڵیبان پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی، 65 کەسی هێزی ئه‌منی ئه‌فغانستانی كوشت

له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ستی دیاریكراوی سێ رۆژیی له‌لایه‌ن گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 65 كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئه‌منیی ئه‌فغانستانی له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای ئه‌م وڵاته‌ كوشت.
سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م گروپه‌وه‌ له‌ شاری " شا وه‌لی كۆت " له‌ ویلایه‌تی قه‌نده‌هار 23 سه‌رباز كوژراون و 19 سه‌ربازیش له‌ ژاری " قه‌لعه‌ زاڵ "ـی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی قه‌ندۆز و 17 هێزی ئه‌منیش له‌ شاری " زاوه‌ل "ـی هه‌رات كوژراون.
به‌رپرسه‌ ناوچییه‌كانیش رایانگه‌یاندوو كه‌ تاڵیبانیش به‌ ده‌یان چه‌كداری خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌ر خودی ئه‌م گروپه‌ش به‌ فه‌رمیی به‌رپرسیارێتیی هه‌موو هێرشه‌كانی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.
ئه‌م هێرشانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تاڵیبان خۆی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان ناگرێته‌ خۆی.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.