تشرینی یەکەم 16, 2019

توركیا هۆشداریی ده‌دات له‌سه‌ر جێگیر كردنی هێزه‌ 30 هه‌زار كه‌سییه‌كه‌ له‌ سووریا

هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش به‌ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ هێزێكی 30 هه‌زار كه‌سیی پێكهاتوو له‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانی سووریا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌ جێگیر بكات، دوای ئه‌م هه‌واڵه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك هه‌ڵوێست نوواندن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌مزووانه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ له‌ باكووری سووریا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ك پیشاندانی هه‌ڵوێست به‌م بڕیاره‌ی هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئاماده‌ی هێرشه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان.
ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌رگری فوڕات له‌ دژی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه.

© 2017 Hawler