تشرینی یەکەم 16, 2019

ئەمریکا پێیوایە کەموکورتی زۆر لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا هەیە

دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: "ئەمریکا لە ئێستادا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە ناکشێتەوە. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیاش،مانەوەی ڕووسیا و پەیوەستبوونی بە ڕێككەوتنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە ڕاگەیاند، واشنتۆنیش لەسەر زاری نوێنەرەکەیەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی ڕوونی ئاراستەی تاران کرد کە بڕیارەکەیان بە مانای ئەوە نیە چاوپۆشی لە هەڵسوکەوتە مەترسیدارەکانی ئێران بکەن.

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایدەگەیەنێت: "ئەمەریكا "شكستیهێناوە لە لاوازكردنی رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان تاران و زلهێزەكانی جیهاندا، و ستایشی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی كرد، و بە "سەركەوتنی هەمیشەیی" بۆ ئێران وەسفیكرد. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەڵێت: " "بێگومان پێویستە ئەم ڕێككەوتنە هەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لەكاتێكدا لەبەشەكانی تری جیهاندا باسی ئەوە دەكرێت چۆن ئەو چەكە بەدەستبێنن".
ئەگەر چی، ڕێككەوتنە ناوەكییەكە كە لە مانگی 6ی ساڵی 2015دا لە نێوان ئێران و ئەمەریكا وڕوسیا و چین و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپادا كرا، بەپێی رێككەوتنەكە "سزای نێودەوڵەتی بەپێی قۆناغ لەسەر ئێران لادەبرێت ئەگەر ئێران دەست لە پەرەسەندنی بەرنامەی ناوەكی هەڵبگرێت،ترەمپ لە وتەكانیدا تانەی زۆر توندی لەو رێككەوتنەداو وتی، "ئەمە كۆتاجارە كە سزا هەڵدەپه‌سێرم بۆ ئەوەی چانسێك بدەم بە واشتۆن و هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی تا چارەسەری كەموكوڕییەكانی ئەو رێككەوتنە بێسەرەو بەرەیە بكەن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا "سێرگی ریابكۆف"ڕەخنەی لە لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ گرت، رایگەیاند: "مۆسكۆ لەپێناو مانەوەی ئەو ڕێككەوتنە مێژووییەدا كاردەكات". ڕیابكۆف ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئێمە بەئەوە دەگەینە ئاكامێك كە لە ناوخۆی ئەمەریكادا بڕیارێك سەبارەت بە كشانەوە لە ڕێككەوتنە ناوەكیەكە دراوە یاخود لەسەرووبەندی ئەو بڕیارەدان".
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیاش،مانەوەی ڕووسیا و پەیوەستبوونی بە ڕێككەوتنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە ڕاگەیاند، ئەو وتانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوەهات رۆژی هەینی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی كۆتایهێنان بە "سزا هەڵپەسێردراوەكانی" سەر ئێرانی كرد. هەڕەشەكه‌ی دۆناڵد ترەمپ لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2015 ەوە كابینەی باراك ئۆباماو هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی ڕێككەوتن بە هەڵپەساردنی سزاكانی سەر ئێران كە بەهۆی چەكی ئەتۆمییەوە بەسەریدا سەپێنرابوو.
ئەمریکا پێیوایە کەموکورتی زۆر لە ڕێککەوتنەکەدا هەیە و ترەمپ ١٢٠ ڕۆژی وەک دوایین مۆڵەت داناوە تا ئەو کەموکورتیانە چارەسەر بکرێن و ڕێککەوتنەکە هەمواربکرێتەوە، ئەگەر نا ئەوا سەرلەنوێ سزاکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە، کە ئەوەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دێت. جگە لەوەش ترەمپ بە نیازە دانوستان لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیدا بکات بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی ڕێککەوتنەکە لە ١٥ ساڵەوە بۆ هەتاهەتایە، تا چیتر ئێران توانای پێشخستنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی نەبێت و هەموو کاتێکیش پشکنەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بتوانن سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایدەگەیەنێت: "ئەمەریكا "شكستیهێناوە لە لاوازكردنی رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان تاران و زلهێزەكانی جیهاندا، و ستایشی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی كرد، و بە "سەركەوتنی هەمیشەیی" بۆ ئێران وەسفكرد. بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لە داواكاریەكی هاوبەشدا، داوایان لە دۆناڵد ترەمپ كرد پشتیوانی بكات لەڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا، ئەوەش ڕۆژێك بەر لەوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاربدات لە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئیران. بەپێچەوانەی دۆناڵ ترەمپەوە كە پێی وایە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا لەساڵی 2015 دا "خراپترین ڕێككەوتنە دانوستانی لەسەركرابێت"، وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ ووڵات و دیپلۆماتكاری باڵای یەكێتی ئەوروپا رایانگەیاند، كە بژاردەی دیكە نەبووە و پێویستە ڕێككەوتنەكە بەردەوام بێت.
سیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەڵێت: " "بێگومان پێویستە ئەم ڕێككەوتنە هەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لەكاتێكدا لەبەشەكانی تری جیهاندا باسی ئەوە دەكرێت چۆن ئەو چەكە بەدەستبێنن".
نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردووەتەوە کە نابێت وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنەکە پاشەکشێ بکات چونکە رێگە بۆ ئێران خۆش دەبێت زیاتر بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکات، ئەوە جگە لەوەی کە لە خودی نێو کۆمارییەکانی ئەمریکادا ڕاوبۆچوونی جیاواز هەیە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە و بەشێکیان بەتوندی بەرگریی لە پابەندبوونی وڵاتەکەیان دەکەن لەسەری، هەر بۆیە سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت بڕیارێکی تاکڕەو بدات و پێویستی بە کۆدەنگیی هەیە.
وڵاتانی ئەوروپا سوودیان وەرگرتووە لە دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بەهۆی هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەكانی سەر ئەو وڵاتە، بەڵام ڕێگە بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان نادرێت ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا بكەن بەهۆی چەند سزایەكی دیكەدا كە بەسەر ئەو ووڵاتەدا سەپێنراوە.

© 2017 Hawler