تشرینی یەکەم 15, 2021

ئەڵمانیا و دانیمارک 48 ژن و منداڵی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەگوازنەوە

ئەڵمانیا و دانیمارک 48 ژن و منداڵی چەکدارانی داعشیان لە رۆژئاوای کوردستانەوە گواستەوە وڵاتەکانیان.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی 8 ژنی چەکدارانی داعش و 23 منداڵیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاوە گواستووەتەوە.
گوتیشی "ئەو منداڵانە بەرپرس نین لە تاوانی دایک و باوکیان و تەنیا ژنان سزا دەدرێن".
ئاشکراشی کرد "لە کاتی گەیشتینیان بە ئەڵمانیا ئەو ژنانە دەستبەسەر کراون و دادگایی دەکرێن".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی ئەو منداڵ و ژنانە بە هاوکاری ئەمەریکا بوو و دانیمارکیش توانیی لەو پڕۆسەیەدا 3 ژن و 14 منداڵ بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

© 2017 Hawler