کانونی یەکەم 06, 2019

ترەمپ: پلانی گۆڕینی دەسەڵات لە کۆریای باکوور لەئارادا نییە

سەرۆکی ئەمریکا گوتی کیم لە دەستەڵات دەبێت و وڵاتەکەش بە هۆی خەڵکە زەحمەتکێشەکەیەوە دەوڵەمەند دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "مۆدێلی لیبی بەهیچ شێوەیەک مۆدێلێک نییە کە ئێمە سەبارەت بە کۆریای باکوور بیری لێبکەینەوە. لە لیبیا ئێمە وڵاتەکەمان وێران کرد. وڵاتەکە وێران کرا. هیچ رێککەوتنێک نەبوو بۆ هێشتنەوەی قەزافی. ئەو مۆدێلە لیبییەی کە باس کرا رێککەوتنێکی زۆر جیاواز بوو. لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون شتێک دەکرێت کە ئەو لەوێ بمێنێتەوە، ئەو لە وڵاتی خۆی دەمێنێتەوە، وڵاتی خۆی بەڕێوە دەبات. وڵاتەکەی زۆر دەوڵەمەند دەبێت. خەڵکەکەی زۆر زەحمەتکێشن".
ناکۆکی و شەڕی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا لە چەند مانگی رابردوو بەرەو لاوازی رۆیشتووە، دوای ئەوەی دووجار مایک پۆمپیۆ سەردانی کۆریای باکووری کرد، لە یەکەم هەنگاودا، کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەپێ هێڵی سووری نێوان هەردوو وڵاتی کۆریای باکوور و باشووری بڕی و بەمەش بووە یەکەمین سەرۆکی کۆریای باکوور کە لەکاتی شەڕی نێوان هەردوو کۆریا لە ساڵی 1953ەوە سەردانی کۆریای باشوور بکات. بڕیاریشە ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون لە ماوەیەکی نزیکدا کۆببنەوە.

© 2017 Hawler