کانونی یەکەم 07, 2019

حکوومەتی سووریا رەتیکردۆتەوە کە چەکی کیمیاوی بەکارهێنابێ

وەکالەتی نێودەوڵەتی چەکی کیمیاوی رایگەیاند پێدەچێت کەوا ماددەی کلۆر بەکارھێنرابێت لە ھێرشەکەی سەر ئەو شارۆچکەیەی کەوا لە ژێر دەستی یاخیبووەکانە لە باکووری سوریا لە مانگی شوبات.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی (OPCW) ئاشکرایکرد کەوا کلۆر بەھۆی "کاریگەری میکانیکیەوە لە لوولەکەکان ھاوێژراون" لە سەراقب.
وە رێکخراوەکە ھیچ لایەنێکی تۆمەتبارنەکردووە لە رووداوەکەو دەرکردنی فەرمانەکە.
چاڵاکوان و چاودێرانی پزیشکی رایانگەیاند کەوا کاتێک بۆمبەکان پڕبوونە لەکلۆر ھەلیکۆپتەرەکانی حکوومەت فرێیانداوەتە خوارەوە.
بەڵام چەندین جار حکوومەتی سوریا رەتیکردۆتەوە کەوا چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێ.
سەرچاوە: بی بی سی

© 2017 Hawler