ئەیلول 27, 2021

نەته‌وە یەکگرتووەکان: پێویستە عێراقییەکان لە کەشێکی ئارامدا چارەسەری وەربگرن

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت رایگەیاند کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە کەشێکی ئارامدا، چارەسەری وەربگرن.

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تویتێکدا سەبارەت بە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئێمام حوسێن لە پارێزگای زیقار نووسیوویەتی "دڵمان لای قوربانییانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنە لە پارێزگای زیقار".

راشیگەیاندووە "پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی عێراقییەکان لە کەشێکی ئارام و سەلامەتدا، چارەسەری وەربگرن".

شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت کراوە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کەوتووە و بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 64 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 50 کەس.

© 2017 Hawler