کانونی یەکەم 06, 2019

ئەردۆغان توانی وەبەرهێنەرەكانی بەریتانیا رازی بكات تا لە توركیا وەبەرهێنان بكەن؟

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە گەشتێكی 3 رۆژی دا بۆ بەریتانیا، توانی زۆرترین دیمانە لەگەڵ رۆژنامە و تەلەڤزیۆنەكانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات، هەروەها كۆبوونەوەیەكی زۆر گەورەشی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا تا رازیان بكات لە توركیا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

بارودۆخی ئابووری توركیا بەرەو خراپی دەچێت، 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 436 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت، بۆیە ئەردۆغان دەیەوێت لە رێگەی بەریتانیاوە گەشە بە ئابووری خۆی بدات.
ماڵپەڕی (بی بی سی)ـی توركی بڵاوی كردوەتەوە، ئەردۆغان مەبەستییەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان توركیا و بەریتانیا بگەیەنێتە 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا، لە كاتێكدا ئێستا 17 ملیار دۆلارە. هەروەها دەیەوێت لە رێگەی بەریتانیاوە بە ئەوروپا بڵێت توركیا دۆستی ئێوەیە.
تیمۆسی ئاش، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەناوبانگی (Bluebay Portfoy)، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ناوبراو پێی وایە ئەردۆغان لەبەر 2 ئامانج هاتوەتە بەریتانیا.
یەكەم: ئەردۆغان دەیەوێت سەرنجی وەبەرهێنەرەكانی بەریتانیا بۆ توركیا رابكێشێت تا وەبەرهێنان لە توركیا بكەن، بەمەش بارودۆخی ئابووری توركیا هەستێنێتەوە.
دووەم: بەم سەردانەی دەیەوێت بڵێت ئاكپارتی تاوەكو ئێستاش دۆستی ئەوروپایە و نایەوێت كێشەی لەگەڵیاندا هەبێت.
لە لایەكی ترەوە، زۆرێك لە چاودێرانی سیاسی توركا پێیانوایە، حكوومەتی ئێستای بەریتانیا هەموو هاوكار و پاڵپشتییەكی ئەردۆغان دەكەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی توركیا پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت، بەڵام بۆ هاتنی وەبەرهێنەران بۆ توركیا، تاوەكو ئێستا هیچ شتێكی روون و ئاشكرا بەدی نەكراوە. بە گوێرەی بۆچوونی ئاشیش بێت، ئەستەمە ئەردۆغان توانیبێتی بڕوا بە وەبەرهێنان بهێنێت تا وەبەرهێنان لە توركیا بكەن

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler