کانونی یەکەم 06, 2019

دەمیرتاش لە زیندانەوە چۆن پروپاگندەی هەڵبژاردن بۆ خۆی دەكات

سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی هەدەپەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، كە بڕیارە 24_6_2018 ئەنجام بدرێت. پرسیار ئەوەیە دەمیرتاش ماوەی ساڵ و نیوێكە لە زیندانی ئێدیرنەیە و بە تۆمەتی ئەوەی پشتگیری لە پەكەكە كردوە زیندانی كراوە، ئاخۆ دەبێت چۆن لە زیندانەوە پروپاگندە بۆ خۆی بكات و داوا لە خەڵك بكات دەنگی پێ بدەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی (دیوار)ـی توركی، ئەگەر بێت و دەمیرتاش لە ماوەی پروپاگندەی هەڵبژاردندا ئازاد نەكرێت، لە رێگەی 3 پارێزەرەكەیەوە پروپاگندەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات. دەمیرتاش رێگەی پێ دەدرێ رۆژانە پەیامی خۆی لە رێگەی پارێزەرەكانییەوە بگەیەنێتە رای گشتی توركیا.
هەروەها جگە لە پارێزەرەكانی، دەمیرتاش یەكێكە لەو سیاسییانەی زۆرترین جار تویتەری بەكارهێناوە بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی، بۆیە لە رێگەی تویتەریش دەتوانێت پروپاگندە بۆ خۆی بكات، چونكە لە زیندانەوە رێگەی دەدرێت ئینتەرنێت بەكار بهێنێت

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler