ئاب 18, 2018

فڕۆكه‌ی ئیف 22ی ئه‌مریكی ڕووبه‌رووی دوو فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی ڕۆسی بوونه‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئین ئین، ڕۆژی هه‌ینی 11ی ئایاری 2018، فڕۆكه‌ تارماییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ڕووبه‌رووی دوو فڕۆكه‌ی ڕوسی بوونه‌وه‌ له‌ جۆری (TU-95)ی بۆم هاوێژ له‌ ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كه‌ناری ئالاسكا.
فڕۆكه‌ ڕووسیه‌كان كه‌ له‌ جۆری بۆم هاوێژی درێژ مه‌ودا بوونه‌ له‌ ناوچه‌ی دیاری كردنی به‌رگری فڕیون و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ تارماییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكی ڕێگری لێكراوه‌، ئه‌و ناوچه‌ به‌رگرییه‌ دیاری كراوی نێوان روسیا و ئه‌مریكا به‌ 322 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بیته‌وه‌ له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوای ئالاسكا.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزی كه‌نه‌دا ئه‌ندریو هه‌ینیسی ڕایگه‌یاند له‌ كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانی ڕوسیا له‌ جۆری ( TU-95) نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی دیاری كراوی فڕین له‌ ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دوورگه‌ی ئه‌لیوتیان ده‌ورووبه‌ری كه‌ناری ڕۆژئاوای ئالاسكا.
ئه‌ندریو هه‌ینیسی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان جۆری (ئیف-22-ئیس) بووه‌ و هه‌تا سنوره‌كانی دوورگه‌ی ئه‌لیوتیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ بۆمب هاوێژه‌ ڕوسییه‌كان فڕیون تا له‌ سنووره‌كه‌ دووربونه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌ ڕووسییه‌كان نه‌چونه‌ته‌ نێو ئاسمانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها وتی پێشتر هاوشێوه‌ی ئه‌م رووداوه‌ له‌ 3ی ئایاری ساڵی 2017 روویداوه‌ و ئه‌مریكا ڕێگری له‌ فڕۆكه‌ی ڕوسی كردبوو.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.