کانونی یەکەم 07, 2019

ئاكپارتی ئۆپەراسیۆنێكی لە شێوی عەفرین ئەنجام دەدات

نووسەرێكی دیاری رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی، پێیوایە ئاكپارتی بۆ ئەوەی دەنگەكانی زیاد بكات و لە هەڵبژاردنی 24_6_2018 زۆرینە بێت، رەنگە ئۆپەراسیۆنێكی لە شێوەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین ئەنجام بدات.

ئەسلی ئایدنتاشباش، نووسەری دیاری رۆژنامەی (جومهوریەت)، ئەمڕۆ لە وتارێكدا ئاشكرای دەكات كە دەنگەكانی ئاكپارتی و مەهەپە بە یەكەوە لە نێوان 45 بۆ 48%، بۆیە دەپرسێت ئاخۆ ئاكپارتی ئۆپەراسیۆنێكی لە شیۆەی عەفرین ئەندام دەدات بۆ بەرز كردنەوەی دەنگەكانی؟
ئەسڵی دەنووسێت: "دوای ئەوەی حكوومەتی ئاكپارتی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی ئەنجامدا، دەنگی نەتەوە پەرستەكانی بۆ لای خۆی راكێشا، بەڵام ئەو دەنگانە جێگیر نەبوو و وازیان لە ئاكپارتی هێناوە. پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئاكپارتی ئۆپەراسیۆنێكی لە شێوەی عەفرین ئەنجام دەدات بۆ زیادكردنی دەنگەكانی؟".
ئەسڵی پێیوایە ئەگەر حكوومەتی ئاكپارتی بیەوێت بەر لە هەڵبژاردن ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی توركیا ئەنجام بدات، دەبێت بچێتە ناو تەلرفعەت و ئەویش وەكو عەفرین داگیر بكات، بەڵام ئەستەمە چونكە لەو شوێنەدا رژێمی ئەسەد و روسیا بە ئاسانی رێگەی پێ نادەن.

© 2017 Hawler