تشرینی یەکەم 03, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

ئەمریکا: بەبێ بەرامبەر ڤاکسین دەدەینە وڵاتانی هەژار

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، تاکە ئامانج کە ئەمریکا هەیەتی لە پێدانی ڤاکسین بە وڵاتە هەژارەکان، تەنیا پاراستنی خەڵکە لە پەتای کۆڤید-19 و هیچ ئامانجێكی دیکەی بەدواوەوە نییە.
 
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە رێگەی میکانیزمی کۆڤاکسی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاکسین دەداتە وڵاتانی دیکەی جیهان, کە پێویستیانە و ئەو کارەش بەبێ هیچ ئامانج و مەرجێكی پێشوەختە دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە 75٪ی بڕە ڤاکسینەکانی وڵاتەکەی کە لێیان زیادە دەداتە ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان پێیەتی ئەوەش لە رێگەی میکانیزمی کۆڤاکسی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجامدەدات.
 
بەگوێرەی پلانەکەی بایدن، ئەمریکا 18 ملیۆن دانە ڤاکسین دەداتە کۆڤاکس و کە 6 ملیۆنی بۆ وڵاتانی ناوەڕاست و باشووری ئەمریکا، 7 ملیۆن بۆ وڵاتانی ئاسیا و 5 ملیۆن بۆ ئەفریقیا.
 
ئیدارەی بایدن بە نیازە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە 80 ملیۆن قورچک ڤاکسین بداتە وڵاتە هەژارەکان.
تاوەکو ئێستا کەمتر لە 76 ملیۆن قورچک ڤاکسین لەڕێگەی کۆڤاکسەوە دراوەتە وڵاتە هەژارەکان و رێکخراوی تەندرووستی جیهانی داوا لە وڵاتە ساماندارەکان دەکات هاوکاری زیاتری وڵاتە هەژارەکان بکەن.
 
ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین هاووڵاتی خۆی بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتاوە، تاوەکو ئێستا 170 ملیۆن کەس لەو وڵاتە قورچکی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، 135 ملیۆن کەسیش هەردوو قورچکەکەیان وەرگرتووە.
دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 16 نیسان 2022 23:51
© 2017 Hawler