تشرینی یەکەم 03, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هاوڕەگەزخوازان لە جیهاندا دەچەوسێندرێنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هاوڕەگەزخوازان لە سەرانسەری جیهاندا رووبەڕووی چەوساندنەوە و تووندوتیژی دەبنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی "کێن و چیان خۆش دەوێت". 
 
مانگی حوزەیران لە ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان بە "مانگی شانازی" دەناسرێت، چونکە لەو مانگەدا ئەندامانی کۆمەڵگە هاوڕەگەزخوازەکان لە دەوری یەک کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن. 
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە "مانگی شانازیی" ئەمساڵدا جەخت لە پەیامێک دەکەنەوە و بە هاوڕەگەزخوازەکان دەڵێن، ئێوەش بەشێکن لە کۆمەڵگە. 
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەو فرەییە دەکات لە وەزارەتەکەیدا هەیە و دەڵێت، ئەو فرەییە لە ئەزموون و گۆشەنیگەدا دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی وەزارەتی دەرەوە بەهێزتر بێت و ئامانجی دیپلۆماسییەتی ئەمریکاش زیاتر بەرەو پێشەوە ببردرێت. 

 

ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە پابەندە بە کارکردنی زیاتر بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی مافی هاوڕەگەزخوازەکان لە وڵاتانی دیکە و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن، چونکە لەرێگەی پێکەوەکارکردنەوە "دەتوانین کۆمەڵگەیەکی سەلامەتتر و گشتگیرتر بۆ هەموو هاوڕەگەزخوازەکان دابینبکەین". 
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی مافی هاوڕەگەزخوازەکان هەنگاوی باشی بڕیوە، بەڵام ئاستەنگی زۆریش ماون و هێشتاش هاوڕەگەزخوازان لە سەرانسەری جیهاندا رووبەڕووی چەوساندنەوە و تووندوتیژی دەبنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەوان کێن و چیان خۆش دەوێت.
 
بەپێی داتاکانی سەنتەری گاڵۆپ لە ساڵی 2017، کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازان لە ئەمریکا 4.5%ـی کەسانی پێگەیشتووی ئەو وڵاتەیان پێکدەهێنا، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021، رێژەکە بۆ 5.6 زیادی کردووە.
© 2017 Hawler