ئەم پەڕەیە چاپ بکە

تابلۆی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودس جێگیرکرا

ئیسرائیل بەھۆی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس لە 14ی ئەم مانگە، لە بەشێکی شەقام و کۆلانەکانی ئەو شارە تابلۆی ناونیشانی باڵیۆزخانەکەی جێگیرکرد.

ھێزەکانی ئیسرائیل لە دەوروپشتی گەڕەکی ئەرنونا، ئەو شوێنەی کە بڕیارە باڵیۆزخانەی ئەمریکای بۆ بگوازرێتەوە، تابلۆی ناونیشانی باڵیۆزخانەکەیان لە شەقام و کۆڵانەکان جێگیرکردووە، کە بە ھەر سێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و عیبرانی لەسەری نووسراوە "باڵیۆزخانەی ئەمریکا".
سائیب عورەیقات، سکرتێژی گشتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین بانگھێشتی بەرپرسانی وڵات و دیپلۆماتکاران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە، کە بایکۆتی رێوڕەسمی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بکەن، کە بڕیارە لە 14ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
عورەیقات راشیگەیاند، بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە شەرعییەتدانە بەو بڕیارە نایاساییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی 6ی کانوونی یەکەمی 2017 قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و فەرمانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاشی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئەو شارە دەرکرد، ئەوەش بڕیارەش ناڕەزایی فراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 15 ئایار 2018 05:10