کانونی یەکەم 06, 2019

ره‌نگه‌ ئه‌مریكا سزای ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ بدات كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كارده‌كه‌ن

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی نیشتمانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی سی ئین ئینی ئه‌مریكی له‌ به‌رنامه‌ی (State of the UNION) ڕایگه‌یاند: پێم وایه‌ گرنگی له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ بزانین وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ نیازی چیین ئایا ده‌مێننه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ یا واز دێنن، هه‌روه‌ها بزانین ئێران چی ده‌كات ده‌مێنێته‌وه‌ یا نا؟ پێ ده‌چێت بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ قازانجیان كردووه‌ و هه‌رچییه‌كیان ویستووه‌ ده‌ستیان پێ گه‌یشتووه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا.
جۆن بۆلتۆن له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه‌ به‌ته‌نها نابین له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌مان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت وڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجیلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا تریزا مای كه‌ ئێران چه‌ند قازانجی كردووه‌ و چون ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ گفتوگۆی كردوووه‌ نه‌ك ته‌نها چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران مه‌ترسیداره‌ ئێستا به‌ڵكو له‌ ئاینده‌ش جێگای مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر جیهان هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات.
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی نیشتمانی له‌ وڵامدا وتی به‌ڵی دوور نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ سزا بدرێن و له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتنی وڵاته‌كان ده‌وه‌ستێت.

© 2017 Hawler