کانونی یەکەم 06, 2019

دۆناڵد ترەمپ: ڕێگەنادەین ئێران کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕێگە نادەن تاران کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ بڵاویکردووەتەوە، "لەبیرتان بێت کە بە چ شێوەیەکی خراپ ئێران هەڵسوکەوتی لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێراندا دەکرد، ئەوان هەوڵیاندەدا دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن بەهەر شێوەیەک پێویست بکات، ئێستا ئەو شتە ڕوونادات".
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو و چەند ڕۆژ پێش وادەی دەستنیشانکراوی خۆی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەیدا لە رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 کە ساڵی ٢٠١٥ ئیمزا کرابوو، بەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی زیاتری تێدا دروستبووە.

 

© 2017 Hawler