ئازار 06, 2021

کۆڕۆنای گۆڕاوی باشووری ئەفەریقا، مەترسیەکانی چین؟

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

 

ڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆی گۆڕیووە و لەئەنجامی ئەو گۆڕانەی لەوانەیە یارمەتیدەربێ لەژێر جەوری سیستەمی بەرگری لەش ڕزگاری بێ و مەترسی زیاتر دروستکات.

زانایانی بواری تەندروستی بەبەردەوامی ئیش لەسەر ڤاکسینەکان دەکەن و لەنێویاندا ڤاکسینی (ئاسترا – زێنکا) کە لەو ماوەیەدا گوتیان لەدژی جۆرە گۆڕاوەکەی باشووری ئەفەریقا کاریگەری کەمە، وە توێژینەوەی لەسەر ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەسەر ئەندازەی چالاکی و کاریگەری ڤاکسینەکان لەدژی کۆڕۆنای گۆڕاوی باشووری ئەفەریقا.
ئەو ڤاکسینانەی تا ئێستا لەلایەن وڵاتانەوە ڕەزامەندیان لەسەر دراوە لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ئاسایی و چەندین جۆری دیکەی نەخۆشی پارێزگاری دروستدەکەن.

ئەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای باشووری ئەفەریقا چیە؟
هەموو ڤایرۆسەکان بەگشتی، وە بەو ڤایرۆسەشەوە کە (کۆڤید – ١٩) ە بەبەردەوامی بازدەدەن و دەتەقن، لەخۆیان جارێکی دیکە خۆیان بەشێوەی تازە دروستدەکەنەوە و ڤێرژنی نوێ دەردەکەن.
ئەو گۆڕانە وردیلەیەی جینەکان کاتێک کە ڕوودەدات ڤایرۆسەکە کۆپیەکی نوێی خۆی دروستدەکات و بڵاوی دەکاتەوە.
لە زۆر حاڵەتیاندا ئەو خۆ دروستکردنەوەیان بێ ئەنجام و بێ زیانن بەڵام هەشیانن زیانبخەشترن لە جۆرە ڕەسەنەکەی کە لێوەی دەرچوون، هەندێک گۆڕاویان دەتوانن مەترسیدارتربن و زۆرتر تەشەنەبکەن و هەڕەشەی توشبوونی بەربڵاو لەسەر ئادەمیزاد دروستبکەن.
بەهەزاران جۆری گۆڕاوی پاندێمێکی ڤایرۆسەکە لە سووڕی بەردەوامدان و دێن و دەچن، بەڵام لە ئێستادا زانایانی بواری تەندروستی و ڤایرۆسەکان مەراقی جۆرەکەی باشووری ئەفەریقایانە کە پێی دەڵێن: 501.V2، or B.1351
ئایا زۆر ترسناکن؟
هیچ بەڵگەیەک نیشانی نادات کە ئەو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا مەترسیدارتربێ و، خەڵکی بە قورسی تر توشی ڤایرۆسی کۆڕۆناببن، لەزۆربەی ئەوانەی توشی بوون حاڵەتەکەیان وەکوو جۆرە ئاساییەکە بووە.
بەڵام هەروەکوو ڤێرژنە ڕەسەنەکەی کۆڕۆنا، گەورەترین مەترسی بۆ ئەو خەڵکانەیە کە لە تەمەندان یان لەژێر باری تەندروستی خراپدان.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک سەرنج لەسەر ئەو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا هەن کە دەتوانێ زۆر بەخێرایی بڵاوببێتەوە و، لەوانەیە ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەرهەمهێنراون لەدژی وەکوو پێویست ئیش نەکەن.
هەندێک لە گۆڕانەکانی پەیوەستن بە سپایکی پرۆتینی ڤایرۆسەکەوە، ئەو بەشەی کە ڤایرۆسەکە لێوەی دەچێتە ناو خانەکانی لەشی مرۆڤەوە، هەروەها ئەو بەشەشە کە ڤاکسینەکەی بۆ دیزاینکراوە، هەر لەبەر ئەوەشە کە زانایانی بواری تەندروستی و ڤایرۆسەکان سەرنج و بایەخدانیان بەو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەیە.
ئەو جۆرە ڤایرۆسە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا هەڵگری هەلتۆقینێکە کەوا دەردەکەوێ ئاسانتر و خێراتر بڵاوببێتەوە کە پێی دەڵێن:N501Y

ئایا ڤاکسینەکان لەسەر ئەو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا ئیشدەکەن؟
هێشتا زوویە بەدڵنیایی بگوترێ نا، یان بەڕێژەی چەند ئیش دەکەن هەتا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لەسەر تەواودەبن.
زانایان ڤاکسینی (فایزەر) یان لەدژی ئەو دوو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا لە تاقیگەدا لەڕێگای بەکارهێنانی نمونەی خوێنەوە تاقیکردۆتەوە، لە دیراسەکەدا دەرکەوتوە ڤاکسینەکە ئیش دەکات بەڵام تۆزێک کەمتر چالاک و کاریگەرە.
ئەنجامە سەرەتاییەکانیش لەبارەی (مۆدێرنا) ەوە دەریانخستوە کە هەتا ئێستا ڤاکسینەکە کاریگەرە لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاوی باشووری ئەفەریقا، هەرچەندە وەڵامدانەوەی بەرگری لەش لەوانەیە زۆر بە‌هێز نەبێ.
دوو جۆرە ڤاکسینە نوێیەکەی کە بڕیاروایە بەو زووانە بەکاربێن کە یەکیان (نۆڤاکس) و ئەوی دیکەیان (جانسن)ە، وادەردەکەون هەندێک پارێزگاری لەدژی ئەو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقا دروستبکەن.
لە بەکارهێنانە سەرەتاییەکانی ڤاکسینی (ئۆکسفۆرد، ئاسترا – زینکا)شەوە دەرکەوتوە کە پارێزگاری سنوردار لەدژی جۆری گۆڕاوی باشووری ئەفەریقا دروستدەکات، بەڵام شارەزایان دەڵێن ڤاکسینەکە هێشتا پارێزگاری لەدژی چەندین توشبوونی دیکەی توند دروستدەکات.
دەبێ ئەوە بزانین هەتا لە خراپترین سیناریۆدا ڤاکسینەکان دەتوانرێ جارێکی دیکە دیزاین و شێوە بکرێنەوە و دەستکاریان بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر و کاریگەرتر کاربکەن و جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکانیان بۆ زیادبکرێ، بەڵام ئەوە چەند حەفتە و مانگی دەوێت.

چەند دوور ڕۆیشتوە؟
ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆڕۆنا باڵی بەسەر زۆر شوێندا کێشاوە بەتایبەتی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای باشووری ئەفەریقای تەنیوە.
هەروەها لەنزیکەی (٢٠) وڵاتی دیکەش کەیسیان لەبارەوە دۆزیونەوە لەوانە لە نەرویج و، لە نەمسا و، لە ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکە، وە لە بەریتانیاش نزیکەی (١٤٧) حاڵەتی ئەو جۆرە گۆڕاوەی باشووری ئەفەریقایان دەست نیشانکردوە.
سەرچاوە: بی‌بی‌سی

© 2017 Hawler