تشرینی دووەم 27, 2020

تره‌مپ داوا له‌ ڕاوێژكارانی ده‌كات بژارده‌كانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێرانی بخه‌نه‌ به‌رده‌ست

میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی ئه‌مریكا کۆبووەتەوە و داوای لێکردوون چەند بژاردەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بخەنە بەردەست و لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشبکەن، گه‌وره‌ به‌رپرسانیش له‌وانه مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و کریستۆفەر میڵەر وەزیری بەرگری بە وەکالەت لەگەڵ مارک مەیڵی سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا ده‌رباره‌ی هێرشكردنی سه‌ر ئێران هۆشداریان داوه‌ته‌ دۆناڵد تره‌مپ، پێیان ڕاگه‌یاندووه‌‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌ربكێشێت بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 17 تشرینی دووەم 2020 11:13
© 2017 Hawler