کانونی یەکەم 06, 2019

دۆناڵد ترەمپ پێشوازیی لە هەنگاوەكەی کۆریای باکوور کرد

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایدەگەیەنێت، کە چاوەڕێی دیداری سەرۆکی کۆریای باکوورە. وەزیری دەرەوەی رووسیاش، رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئه‌مه‌ریكا کردووە.

کیم جۆنگ ئونی، سەرۆکی کۆریای باکوور، رایگەیاندووە: "وڵاتەکەی چیتر پێویستیی بە تاقیکردنەوەی چەکی ناوکی نەماوە و ”بە زووترین کات تاقیکردنەوە ناوکییەکان رادەگرین و سەکۆیەکی تاقیکردنەوە ناوکییەکانی لە باکووری وڵات، دەڕووخێنین". دوای ئەو لێدوانەی کیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا پێشوازیی لەو هەنگاوەی کۆریای باکوور کردووە و رایگەیاندووە، ”ئەوە بۆ کۆریای باکوور و هەموو جیهان هەواڵێکی زۆر باشە".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە: "ئێستا چاوەڕێی دیداری سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند، سەرجەم تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمییەکانیان ڕاگرتووە و شوێنێکی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیش دادەخات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور لە زاری سەرۆکی وڵاتەوە ڕایگەیاند "لە ڕۆژی ٢١ی نیسانەوە، کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی ئەتۆمی هاویشتنی موشەکی بالیستی کیشوەربڕ ڕادەگرێت".
کیم جۆن ئون ئاماژەی بەوەش کردووە، تاقیکردنەوەی زیاتر بە پێویست نازانن چونکە توانا ئەتۆمییەکانی پیۆنگیانگ سەلمێندراون.
ئەم وتەی کیم جۆن ئون لەکاتێکدایە کە کۆریای باکور ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لەگەڵ هەریەکە لە کۆریای باشوور و ئەمریکادا دەکات لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا.
هاوکات پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داماڵینی کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی بۆ کۆریای باکوور و تەواوی جیهانیش باش دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیای کردووە بۆ واشنتۆن و پوتین ئامادەیە سەردانی واشنتۆن بکات، هاوکات ترەمپیش خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بەوەی سەردانی مۆسکۆ بکات".
وەزیری دەرەوەی رووسیا،راشیگەیاند، بەر لە هێرشە ئاسمانییەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، بە ئەمریکامان راگەیاندووە کامە ناوچانە لە سووریا بۆ مۆسکۆ هێڵی سوورن.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2018، دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆ ببنەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتەکانیان بکەن، کە گرنگترینیان، بەردەوامبوونی کۆریای باکوورە لە پەرەپێدان بە چەکە کیمیاوی و ناوکییەکانی.
لاڤرۆڤ رایگەیاندووە: "لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە كار دەكەین كە سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئەم داوایەی ئاڕاستە كردووە، وتوویەتی دڵخۆش دەبێت بە بینینی پۆتین لە كۆشكی سپی و هەروەها دڵخۆشیش دەبێت دواتر ئەو بچێت بۆ ڕووسیا".
سەردانی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا بۆ كۆشكی سپی پێدەچێت ڕەخنەگرانی ترەمپ لە ناوەوەی ئەمەریكا زۆر توڕە بن، بەهۆی ئەوەی پۆتین بەوە تۆمەتبار دەكەن كە كار دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.
وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەوەشی وتووە: "سەرنجتان ڕادەكێشم بۆ ئەو ڕاستییەی كە سەرۆك ترەمپ چەند جارێك لە تویتەكان و لێدوانەكانیدا دوای پەیوەندییە تەلەفونییەكان وتوویەتی كە پێویستە كێشەكان لەگەڵ ڕووسیادا چارەسەر بكرێن، پێویستمان بە پەیوەندییەكی باش هەیە لەگەڵ ڕووسیادا و ئەوەش باشترە كە پەیوەندییەكی باشمان هەبێت لەنێوان یەكتردا، ئێمە ئەمانە دەبیستین".
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، هەریەکە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەنادەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا زیاتر لە ١٠٠ موشەکیان ئاراستەی چەندین ئامانجی سەربازی کرد لە ناوخۆی سوریا، لەپای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاری دومای غۆتەی ڕۆژهەڵات، کە دەیان کەس بەهۆیەوە کوژران و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
دواتر ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی تری خۆرئاوا دەسەڵاتدارانی سوریایان تۆمەتبارکرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی ئەو شارە، بەڵام سوریا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.

 

© 2017 Hawler