تشرینی دووەم 27, 2020

بودجەی ٢٠٢١ی توركیا گەیشتە پەرلەمان

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ئیمزای لەسەر بودجەی ٢٠٢١ كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد، بە گوێرەی زانیارییەكانیش بودجەی ٢٠٢١ بە زۆری پشتی بە باج بەستووە.

 

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، بودجەی ٢٠٢١ گەیشتە پەرلەمان و لە ماوەیەكی زۆر نزیكشدا پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەكات، بە هۆی قەیرانی داراییشەوە پشتی زۆریان بە باج بەستووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بودجەی ٢٠٢١ی ئامادەكراو ٢٤٥ ملیار لیرەی توركییەوە، جگە لە چەند داهاتێك كە لە دەرەوەی بودجەی گشتی دابین كراوە.

دوای ئەوەی سیستەمی سیاسی توركیا لە پەرلەمانییەوە گۆڕدرا بە سیستەمی كۆماری، ئەمە سێیەم جارە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بودجە ئامادە بكات.

٢٠٢٠ ئابووری توركیا زۆر خراپ بوو و لیرەی توركی تا ئاستێكی زۆر داڕووخا، بۆیە بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی (سۆڵ)_ی توركی، ئەگەر زۆرە لە ٢٠٢١ حاڵی لیرەی توركی لە ٢٠٢٠ خراپتر بێت و لیرەی توركی ژمارەی پێوانەیی بشكنێت لە دابەزین.

ئابووریناسانی توركیا پێشبینی دەكەن، لە ٢٠٢١ دا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی ٨٠٠ لیرە تێپەڕێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئابووری توركیا پاشەكشە بكات و كورتهێنان لە بودجەدا هەبێت، وەكوو ئەوەی چۆن لە بودجەی ٢٠٢٠ نزیكە ٥ ملیار دۆلار كورتهێنانیان لە بودجەدا بۆ دروست بوو.

 

کارزان گلی

© 2017 Hawler