تشرینی دووەم 27, 2020

بە پێی ئامارێكی تازە 77 % ـی پەنابەرانی جیهان بە هۆی كۆرۆنا دەرفەتی كاركردنیان لە دەست داوە

 

                                                                                          ئەنجوومەنی گشتی پەنابەرانی نەرویجی ڕاگەیاندووە كە 77 % پەنابەرانی جیهان بە هۆی كۆرۆناوە دەرفەتی كاركردنیان لەدەست داوە.

 

ئەنجوومەنی گشتی پەنابەرانی نەرویجی راپۆرتێكی لەسەر دۆخی پەنابەرانی جیهان بڵاوكردۆتەوە ، نووسیویەتی تا كۆتایی مانگەكانی ساڵی 2019 ژمارەی پەنابەران لە جیهاندا 79 ملیۆن كەس بووە ، ئەم ژمارەیەش دەكاتە 1 % دانیشتووانی جیهان ئەم ئەنجوومەنە ڕاپرسییەكی لەسەر 1413 پەنابەر لە 14 وڵاتی جیهان ئەنجامداوە ، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە 77 % پەنابەران پێیان بە هۆی كۆرۆنا لە دۆخێكی خراپدان و دەرفەتی كاركردنیان لەدەست داوە ، هەروها 73 % پەنابەرانیش لەگەڵ ئەوە نین كە منداڵەكانیان ئەمساڵ بنێرنە بەر قوناغەكانی خوێندن. جان ئیجلاند كە بەرپرسی ئەم دامەزراوەیە دەڵێت : بە هۆی كۆرۆناوە دۆخی پەنابەران لە خراپی دایە ، ئەم دۆخەش ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا كارەسایی مرۆیی گەورە ڕووبەرووی پەنابەرانی جیهان دەبێتەوە. لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا ئاماژە بە قسەی یەكێك لە پەنابەرانی كەمپێكی ئەفغانستان كراوە كە گوتوویەتی ئەگەر كۆرۆناش نەمانكوژێت ئەوا بە هۆی برسیەتیەوە هەموومان دەمرین

 

 

© 2017 Hawler