تشرینی دووەم 27, 2020

جان مارشالیک، داواکراوی ژمارە یەک لە ھەموو جیهان

ئەڵمانیا بەدوای گەورە داواکراوی جیھان جان مارشالیک دەگەرێت، حکومەتی ئەڵمانیا داوای لە روسیا کردووە کە یارمەتی بدات بۆ دۆزینەوەی.

 

جان مارشالیک کەسی دووەمە لە دامەزراوەی دارایی ئەڵمانی (وایرکار) کە لەم دوواییانەدا مایەپوچی خۆی راگەیاند .

مارشالیک  داواکراوی سەرەکی ئینتەرپولی نێودەوڵەتیە، کە حکومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات لەسەر ونبوونی دوو ملیار یۆرۆی دامەزراوەکە.

لەو کاتەوەی کە ئەم پیاوە دیار نەماوە رۆژ بە رۆژ کەیسی نوێی لەسەر ئاشکرا دەبێت، ئەڵبەتە مارشالیک تەنھا لە بواری بازرگانی و دارایی تێوەنەگڵاوە بەڵکو لە بواری سیاسی و سیخوری و جەنگیش شوێن پەنجەی خۆی جێھێشتووە لە زۆر شوێن وەکو: سوریا و لیبیا.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەم کابرایە لەم چەند ساڵانەی دوایدا ٦٠ جار چووەتە روسیا و ھەندێ لە گەشتەکانی بۆ ماوەی زۆر کورت بووە.

پێش بزربوونی  کۆتا جار بلیتی فرۆکەی بڕی بۆ وڵاتی فلیپین، پاساوەکەشی ئەوە بوو کە دەچێتە فلیپین بۆ ھێنانەوەی دوو ملیار دۆلار لە حسابی دوو بانک. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی (بیلینگ کات) تۆماری سەختە کراوە کە گوایە بەراستی مارشیال گەشتی کردووە بۆ فلیپین و لە فرۆکەخانەی مانێلا دابەزیووە و دواتر چووە بۆ وڵاتێکی باشووری رۆژھەڵاتی ئاسیا، بەڵام لە راستیدا لە نزیک مۆسکۆیە و لە ژێر پارێزگاری ھەواڵگری روسیایە.

گۆڤاری فاینانشیال تایمز لە مانگی تەمووزی رابردوو لێکۆڵینەوەیەکی دوور و درێژی لەسەر ئەم پیاوە لە ژێر ناونیشانی (لە پارە بۆ چەک،دەبڵ ژیانی جان مارشالیک)ی بڵاوکردەوە، بەپێی زانیاری گۆڤارەکە بێت مارشالیک گرنگیەکی تایبەتی بە کێشە و شەرە ناوخۆییەکانی لیبیا داوە، نیازی ئامادەکردنی ھێزێکی ١٥ ھەزار چەکداری ھەبووە لەگەڵ روسیا بۆ قازانجی دارایی.

سەرەتای پرۆژەکە بەھۆی چاڵاکیەکانی لە ناو ئەنجومەنی یەکگرتووی نەمسایی و روسی کە روسیا پاڵپشتی دەکرد، ھەندێ شارەزای ئەمنی نەمسایی و نێودەوڵەتی دامەزراند.

شایەنی باسە رۆژنامەی فاینناشیال بە پێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە مارشالیک کە پەیوەندیان ھەبوو بە پلانەکانی ئەو رایگەیاند: مارشالیک نیازی نەبوو بۆ پارە یان دەسەڵات ئەو کارە بکات، بەڵکو کۆنترۆلکردنی کۆچی بە لێشاوی کۆچبەران بوو لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا، ئەمەش بە دروستکردنی میلیشیایەکی ناوخۆیی کە چەند ھەزار چەکداری کۆنی لیبیای لە خۆ دەگرت دواتر دەبووە ھێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی لە ژێر ئاڵای لیبیا لە تەرابولس، ئەرکیشیان بریتی دەبێت لە نەھێشتنی کۆچ بۆ ئەوروپا.

بە گوێرەی رۆژنامەکە ئەوەی سەرنجراکێش بوو توانیویەتی چەند شارەزا و بەرپرسێکی نەمسایی رازی بکات لە پرۆژەکەی لە لیبیا و رادەستی کەسێکی روسیان بکات کە دەتوانێ بە عەرەبی قسە بکات کە گوایە ئەو سەلامەتی ئەوان دەپارێزێ.

رۆژنامەی سر نوفیشوک رایگەیاند کە مارشالیک ئەو کەسە روسیەی بە پلەی عەقید ناساندبوو، بەڵام لە راستیدا ئەو عەقید نەبوو بەڵکو کەسێک بوو بە ناوی (ئەندرێ شوبرگین) کە ماوەیەکی زۆر لە ھەواڵگری روسی و لە رۆژھەڵاتی ناوەراست کاری کردبوو ئێستاش دەرسی ئابووری لە زانکۆیەکی روسیا دەڵێتەوە.

شایەنی باسە مارشالیک بە ئاشکرا پەیوەندی توند و تۆڵی ھەبووە لەگەڵ بەرپرس و دەسەڵاتدارانی روسی، چەند کەیسی تری لەسەر ئاشکرا بووە لە سوریا و لیبیا و چەندان فایلی نھێنی دەربارەی چەکی کیمیایی روسی لابووە. دوای دەرکردنی چەکدارانی داعش لە سوریا زۆر چۆتە سوریا لەگەڵ بەرپرسانی چەکداری روسیا

 

.

© 2017 Hawler