کانونی یەکەم 06, 2019

هاوسه‌ری بوشی باوك و دایكی بوشی كوڕ له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

جیم ماكگراس گوته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی بوش له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا، رایگه‌یاند : باڕباڕا بوش رۆژی سێشه‌مه‌ كۆچی دوایی كردووه‌ و دواتر له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنیه‌وه‌ زانیاری بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات 43یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش (بوشی كوڕ) له‌باره‌ی كۆچی دوایی باڕباڕا بوشی دایكی-یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بوشدا هاتووه‌، مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌رم كه‌ كوڕی باڕباڕا بوشم. خێزانه‌كه‌مان زۆر بیری ئه‌و ده‌كه‌ن و سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌ له‌م قۆناغه‌دا هاوخه‌می ئێمه‌ بوون.
له‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشییدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بوش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ نووسیویه‌تی، باڕباڕا بوش به‌ خۆبه‌خشینی به‌ وڵاته‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌میشه‌ له‌ بیرماندا ده‌مێنێته‌وه‌.
نەماڵەی بوش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە، باری تەندروستی و جەستەیی بابارا ڕۆژی یەکشەممە زۆر خراپ بووە، بەڵام خۆی بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەری ڕەت کردووەتەوە و ویستوویە بە ئارامی لەلای بنەماڵەکەی بێت.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا باربارا بوش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، تووشی نەخۆشیی دڵ هەناسەدان بووە و چەندین جار لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.
جۆرج ئێچ دەبلیۆ بووش و باربارا لە جانیڤەری ئەمساڵ 73مین ساڵڕۆژی هاوسەرگیرییان جێژن گرت.لەمبارەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا و مەلانیان ترەمپ، هاوسەری سەرکۆماری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای سەرخۆشی لە بنەماڵەی بوش، ڕێزیان لە خەبات و لێبوردەیی ئەو خانمە گرتووە

© 2017 Hawler