کانونی یەکەم 06, 2019

ئەمركیا هێزێكی عەرەبی لە شوێنی هێزەكانی خۆی لە سوریا جێگیر دەكات

ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكی‌، له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ "ئیداره‌ی‌ تره‌مپ پلانێكی داڕشتووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ سووریا كه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ ده‌ستی‌ داعش ڕزگاریان كردووه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ش، رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ ناردنی هێزه‌ی سه‌ربازی بۆ سوریا، له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا". وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش، رایگه‌یاند:" رێگا به‌ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ناده‌ن له‌ ده‌سه‌ڵات و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كاركردن ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه".

عادل جوبێر، عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌، رایدەگەینێت:"له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ گفتوگۆداین، له‌ باره‌ی ناردنی هێز بۆ سوریا".
ئه‌و لێدوانه‌ی جوبێر، له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و سعودیه‌، هێرشی مووشه‌كییان كرده‌ سه‌ر سوریا.
ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایكرد: كۆشكی‌ سپی‌ پاش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا هێزێكی‌ عه‌ره‌بیی‌ هاوبه‌ش بۆ پاراستنی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان له‌ ده‌ستی‌ ڕووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ جێگیر ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكی‌، له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه‌ "ئیداره‌ی‌ تره‌مپ پلانێكی داڕشتووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ سووریا كه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ ده‌ستی‌ داعش ڕزگاریان كردووه
وەزیری دەرەوەی سعودیە، دەشڵێت: "وڵاتەکەی پێشنیازی کردووە هێزێکی سەربازی لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسلامی ڕەوانەی سوریا بکات، بەمەبەستی دژایەتی تیرۆر. ئەوەشی ئاشکراکرد، پێشنیازی ناردنی هێزی سعودی و وڵاتانی ئیسلامی بۆ سوریا تازە نییە و چەندینجار لەکاتی هەوڵی چارەسەری قەیرانی سوریا باسکراوە. گوتیشی: " سعودیە بە ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکای وتووە ئەگەر ئەمریکا هێز ڕەوانەی سوریا دەکات، ئەوا سعودیەش ئامادەیە هێزێک لەگەڵ چەند وڵاتێک لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕەوانەی سوریا بکات، بەڵام ئیدارەکەی ئۆباما بڕیاری لەسەر ناردنی هێز نەدا بۆ سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا پلانی داناوە هێزێکی عەرەبی جێگرەوەی هێزەکەی بێت کە لە هێزی سێ وڵاتی عەرەبی دروستبووبێت.
به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ پاش كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ خۆی‌، هێزێكی هاوبه‌شی‌ عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان جێگیر بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی میسر كردووه‌ و، داوای كردووه‌ میسر ڕۆڵی‌ له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و هێزه‌دا هه‌بێت.
به‌ گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌، وڵاتانی‌ كه‌نداو به‌ تایبه‌ت سعودیه‌ و ئیمارات پاڵپشتیی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێستی‌ میسر ڕوون نییه.‌
به‌پێی‌ وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئامانج له‌ دانانی‌ ئه‌و هێزه‌ عه‌ره‌بییه‌ هاوكاریكردنی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكراته‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ و، پاراستنیانه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ له‌لایه‌ن ڕووسیا و ئێرانه‌وه. ‌
جۆن بوڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پەیوەندی بە بەرپرسانی میسرەوە کردووە و هەمان دەستپێشخەری پێ ڕاگەیاندوون بۆ ناردنی هێز بۆ سوریا.
دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، پشتیوانی خۆی بۆ "ئەندرۆ برانسۆن"ی قەشەی ئەمەریکی راگەیاندووە، کە لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی کردن بە گروپەکەی "گولەن"ەوە دەستگیرکراوە، کە پێیانوایە دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی کودەتا سەربازییە شکستخواردووەکەی2016 .
ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە :"ئەندرۆ برانسۆن پیاوێکی باش و بەڕێزە و سەرکردەیەکی مەسیحیەکانە لە ئەمەریکا، بەبێ بیانوو لە تورکیا زوڵمی لێدەکرێت".
بەپێی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، قەشە ئەمەریکیەکە تۆمەتبارە بە هاوکاریکردنی گروپی گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، لەبەرامبەردا ئەویش ئەو تۆمەتانەی دادگای تورکیا رەتدەکاتەوە، کە داوای 35 ساڵ زیندانی بۆ کراوە.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكی‌، ئەوەیشی ئاشكراكردووە:‌ "ئیداره‌ی‌ تره‌مپ پلانێكی داڕشتووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ سووریا كه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات له‌ ده‌ستی‌ داعش ڕزگاریان كردووه".‌
لیۆن بانیتا، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش، رایگه‌یاند:" رێگا به‌ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ناده‌ن له‌ ده‌سه‌ڵات و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كاركردن ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه".‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، لیۆن بانیتا گوتیشی: "كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ، سیاسه‌تی دوودڵی واشنتن بووه"‌.
بانیتا، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت وپێویسته‌ ئێمه‌ هاوپه‌یمانێك دروست بكه‌ین و كار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ستراتیژی لابردنی ئه‌سه‌د

 

لوقمان مستەفا ـ هه‌ولێر
".

© 2017 Hawler