کانونی یەکەم 06, 2019

سەدان هه‌زار كه‌س له‌ بارسلۆنا داوای ئازادیی رێبه‌رانی سیاسی كەتەلۆنیا دەكەن

پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند: رۆژی رابردوو نزیكه‌ی 315 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی بارسلۆنا هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌ و له‌ رێپێوانێكدا داوای ئازادیی رێبه‌رانی سیاسی خۆیانیان كردووه‌.

خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی " كۆتایی به‌م بارمته‌ گیرییه‌ بهێنن " داوایان له‌ حكوومەتی ئیسپانیا كرد تا رێبه‌رانی سیاسیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئازاد بكرێن كه‌ به‌ تاوانی جیابوونه‌وه‌ و داواكردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیان له‌ زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له‌ حكوومەتی ئیسپانیا كرد تا ئه‌و رێبه‌رانه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ به‌ ئازادیی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان، چونكه‌ له‌ ئێستادا به‌ هۆی نیگه‌رانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.
شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ كۆی گشتیی 9 كه‌س له‌ رێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنیا له‌لایه‌ن حكوومەتی ئیسپانیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و حه‌وت كه‌سی دیكه‌شیان یان له‌ زیندان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و یان رۆیشتوونه‌ته‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وڕوپا.

© 2017 Hawler