کانونی یەکەم 06, 2019

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای سی ئای ئه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆبووه‌ته‌وه‌

له‌ تویتێكدا، دۆناڵد تره‌مپ دانی نابه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای سی ئای ئه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆبووه‌ته‌وه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ زۆر به‌باشی ڕۆشتووه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشیان دروستكردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوندا ڕایگه‌یاند خه‌ریكی تاوتوێكردنی زانیارییه‌كانین له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا و ڕاشیگەیاند، بنەبڕکردنی چەکی ئەتۆمی کارێکی مەزن دەبێت بۆ جیهان و تەنانەت بۆ کۆریای باکوریش.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مایک پۆمپیۆ بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بە نهێنی سەردانی کۆریای باکوری کردووە تاوەکو لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا لە زاری چەند بەرپرسێکەوە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە ڕایانگەیاند، سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەیە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوردا.
ئەمەش بە یەکەم سەردان و گفتوگۆ لە ئاستی باڵادا لەنێوان ئەمریکا و کۆریای باکور دادەنرێت لە ساڵی ٢٠٠٠وە.
هاوکات دوێنی دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تویتەر ڕایگەیاند "لە ئاستێکی باڵادا گفتوگۆی ڕاستەوخۆمان هەبووە لەگەڵ کۆریای باکوردا."
هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆریای باشور و باکور خواست لە گفتوگۆکانیاندا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی بۆ کۆتایهێنانی شەڕی کۆریا بەشێوەیەکی فەرمی.
بڕیارە مانگی ئایاری داهاتوو دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کۆببنەوە و لە ئێستاشدا ئەمریکا سەرقاڵی دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوەکەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌ردان له‌ چه‌كی ناوه‌كی بۆ هه‌موو جیهان باشه‌ و به‌تایبه‌تیش بۆ كۆریای باكور.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر میدیا ئه‌مریكییه‌كان هه‌واڵی چاوپێكه‌وتنی به‌ڕیوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی و سه‌رۆكی كۆریای باكوریان بڵاوكردبووه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕریوه‌چوبوو

© 2017 Hawler